ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال بێتیس V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 26ی لالیگا ریال بێتیس لە یاریگای خۆیدامیوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30بە كاتی كوردستان ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 26ی لالیگا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە ناوەڕاستی هەفتەی رابردوو ریال مەدرید لە یاریی جامی شای ئیسپانیا بووە میوانی ریال سۆسیداد و یارییەكەشی بە تاكە گۆڵێكی ئێندریک لێبردەوە و هەنگاوێكی گەورەی بەرەو یاریی كۆتایی جامەكە ناوە.

لە یاریی رابردوو ئانتۆنی یاریزانە نوێیەكەی ریال بێتیس بە كارتی سوور كرایە دەرەوە و دواتر یانەكە تانەی لە بڕیارەكەی ناوبژیواندا و كارتە سوورەكەی ئانتۆنی هەڵوەشایەوە و یاریزانەكە بۆ یارییەكەی ئەمشەو بەرامبەر مەدرید ئامادەیە.

ریال بێتیس لەم وەرزەدا 25 یاریی كردووە لە 9 یاریی براوە بووە، هەشت یاریی یەكسان بووە و هەمان ژمارەی یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ لە ریزبەندی حەوتەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا یانە شاهانەكە لە 25 یاریی 16 یاریی براوە بووە شەش یاریی دۆڕاوە و سێ یارییش یەكسان بووە.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال بێتیس بە بێ لۆ سێلسۆ، زەلزولی، فۆرنالس، رۆكا، بێلیرین و ویلیام رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا مەدرید بە بێ جود بێڵینگهام، فێدێریكۆ ڤاڵڤێردی، دانی سێبایۆس، ئیدێر میلیتاو، دانی كارڤاخال و ڤایێخۆ رووبەرووی ریال بێتیس دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیكراوی ریال بێتیس

ئادریان

سابالی، بارترا، یۆرێنتی، رۆدریگێز

كاردۆسۆ، ئاتیمیرا

ئانتۆنی، ئیسكۆ، خێسوس رۆدریگێز

هێرناندێز

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤازكێز، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، مێندی

كاماڤینگا، براهیم، مۆدریچ

ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button