
یاریگا –
سەرچاوەیەکی ئینگلیزی نیازی مارکوس راشفۆردی ئاشکراکرد لەگەڵ ئاستۆن ڤیلا.
راشفۆرد لە گواستنەوەکانی زستانەدا بەخواستن لە مانچێستەر یونایتدەوە نێردرایە ریزەکانی ڤیێلا و لە 4 یاریی ئەو یانەیەدا دوو ئەسێستی هەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی زە سەنی ئینگلیزی کە سکای سپۆرتیش بڵاویکردووەتەوە، ئەستێرە ئینگلیزیەکە دەیەوێ لە کۆتایی وەرزەکەدا خواستنەکەی بۆ بکرێتە گرێبەستی هەمیشەیی و بەیەکجاریی لە مان یونایتد بڕوات.
لە درێژەی زانیارییەکەدا ئەوەش هاتووە کە راشفۆرد دەیەوێ لەرێگەی پیشاندانی ئاستەوە لە تیمەکەی ئونای ئێمری بتوانێ جارێکیتر بگەڕێتەوە ریزی هەڵبژادەی ئینگلتەرا کە ماوەیەکی زۆرە بانگهێشت نەکراوەتەوە.
Marcus Rashford wants his move to Aston Villa to be made into a permanent deal, The Sun are reporting ✍️pic.twitter.com/GMz2ATfPXR
— Sky Sports Premier League (@SkySportsPL) February 28, 2025