چامپیۆنزلیگگرنگترین

بۆیەکەمجار پیکێ دان بە راستییەکانی یارییە بەناوبانگەکەی بارسێلۆنا و چێڵسیدا دەنێت

دەڵێت: هەر کاتێک باسی هەڵەی ناوبژیوانان بکرێت هاندەرانی ریال مەدرید باسی ئەم یارییە دەکەن

Yariga App

یاریگا –

بۆیەکەمجار پیکێ باسی رووداوەکانی یارییە بەناوبانگەکەی ساڵی 2009 لە نێوان بارسێلۆنا و چێڵسی دەکات، کە لەو یارییە چەند بڕیارێکی ناوبژیوانەکەی یارییەکە تا ئێستا مشتومڕی لەبارەوە دەکرێت.

جیرارد پیکێ بەرگریکاری پێشووی بارسێلۆنا لە پۆدکاستێکی لەگەڵ ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی ریال مەدرید لەبارەی رووداوەکانی یارییەکەی بارسێلۆنا و چێڵسی لە پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی 2009 دەڵێت :’من جگە لەو رووداوەی کاتێک تۆپ بەردەستم کەوت هیچی دیکەم لەبیر نەماوە، دوای یارییەکە ئەو دیمەنەم بینییەوە کە تۆپ لەناو ناوچەی سزا بەر دەستم کەوت، دانیپێدا دەنێم لێدانی سزا بوو’.

هەروەها دەشڵێت :’هیچم لەبارەی رووداوەکانی یارییەکە لەبیر نەماوە، جگە لە کارتە سوورەکەی ئێریک ئابیدال هیچم لەبیر نییە، من هەرگیز دووبارە سەیری یارییەکان ناکەمەوە، تەنانەت تا ئێستاش سەیری یاریی کۆتایی مۆندیالم نەکردووەتەوە کاتێک بووینە پاڵەوان، نازانم بڕیارەکانی ناوبژیوان لەو یارییە لە بەرژەوەندیی بارسێلۆنا بوون یان نا’.

پیکێ لەبارەی ئەو یارییە کە 1-1 کۆتایی هات و بارسا لەسەر ئەستۆی بلووز گەیشتە یاریی کۆتایی، دەشڵێت :’ئەگەر ئێستا سەیری رووداوەکانی یارییەکە بکەمەوە دەتوانم بەبێ لایەنگیری راستی و دروستی بڕیارەکانتان پێبڵێم، بەڵام هاندەرانی ریال مەدرید لەم چەند ساڵە کاتێک باسی ناوبژیوانان دەکەن بەردەوام باسی ئەو یاریی دەکەن’.

پیکێ لەو پۆدکاستەی کە میوانی کاسیاسە، دەشڵێت :’هاندەرانی ریال مەدرید ئەم یارییەیان کردووەتە قەلخانێک بۆ خۆیان، هەر کاتێک باسی هەڵەی ناوبژیوانان بکرێت ئەوان باسی ئەم یارییە دەکەن، بەڵام من دەتوانم لیستێکی دوور و درێژ دروست بکەم لەبارەی ئەو یارییانەی ریال مەدرید لە بڕیارەکانی ناوبژیوانانی ئەوروپا سوودمەند بووە’.

بابەتی زیاتر

Back to top button