ئیسپانیاگرنگترین

جێرارد پیکێ: تا مردن شەڕی ریال مەدرید دەکەم  و پێویستم به‌ كورسی سەرۆکی بارسێلۆنا نییە

نهێنیەکانی پشت وازهێنانی ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

جیرارد پیکێ کاپتنی پێشووی یانەی بارسێلۆنا دووپاتیکردەوە کە هەمیشە لەگەڵ هاندەرانی ریال مەدرید ناکۆکی دەبێت بۆ بەرگریکردن لە بەرژەوەندی یانە کەتەلۆنییەکە.

پیکێ بە یەکێک لە یاریزانه‌كانی  سەردەمی زێڕینی بارسێلۆنا دادەنرێت، بەو پێیەی بەشدارییەکی بەرچاوی لە باڵادەستی بارسا لە بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كانی  ئیسپانیا و ئەوروپادا کردووە، پێش ئەوەی لە کۆتایی ساڵی 2022 وازهێنانی خۆی رابگەیەنێت.

پیکێ لە ئەڵقەی یەکەمی پۆدکاستی Bajo los palos by Flexicar کە لەلایەن ئیکەر کاسیاس گۆڵپارێزی پێشووی یانەی ریال مەدرید پێشکەش ده‌كرێت، به‌شداریكرد و باسی لە وازهێنانی لە تۆپی پێ و ئەگەری خۆ به‌ربژێكردنی بۆ پۆستی سەرۆکایەتی یانە کەتەلۆنییەکە کرد، هەروەها دژایه‌تیكردنی خۆی بەرامبەر ریال مەدرید دووپاتكرده‌وه‌.

چیرۆكی وازهێنانی پیكێ له‌ یاریكردن چۆن بوو؟

له‌باره‌ی وازهێننی له‌ بارسێلۆنا یاریزانه‌كه‌ی پێشووی بارسێلۆنا گوتی، لە بارسا هەمیشە هەستم بە گرنگی کردووە، هەمیشە یاریزانێکی سەرەکی بووم و پێموابوو ئه‌گه‌ر نه‌توانم كارێكی گرنگ بۆ یانه‌كه‌ بكه‌م جێی دەهێڵم، چونکە نه‌مده‌ویست یاریی بۆ یانەکەی ژیانم نەکەم و بارگرانییەک یان بەرپرسیارێتییەکی خراپم هه‌بێت و كارێكی ئەرێنی بۆ تیپه‌كه‌م نه‌كه‌م، هه‌روه‌ها پێویستم بە بەردەوامبوون لە یاریکردن نەبوو، هەموو شتێکم کردووە، هەموو شتێکم بردووەتەوە.

هه‌روه‌ها گوتیشی، هه‌ستم ده‌كرد كه‌سانێك له‌ یانه‌كه‌ ده‌یانه‌وێت من بخه‌نه‌ سه‌ر كورسی یه‌ده‌گ ئه‌مه‌ش بۆمن زۆر قورس بوو، دژایه‌تیم زۆرم ده‌كرا.

كاسیاس پرسیاری بڕیاری وازهێنانی له‌ پێكی كرد و ناوبراو گوتی، پێش مۆندیالی 2022ـی قه‌ته‌ر بیرمكرده‌وه‌ له‌ وازهێنان یان بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ش له‌ یاریكردن به‌رده‌وامبم، به‌ڵام دواتر له‌گه‌ڵ پویوڵ گفتوگۆم كرد دواتر بڕیارمدا كۆتایی به‌كاروانی یاریكردنم بهێنم.

 

پیکێ بۆچوونی خۆی لەسەر دۆخی ئێستای بارسا ده‌رده‌برێت

له‌باره‌ی دۆخی ئێستای بارسێلۆنا پێكی گوتی، دۆخێکی زۆر قورسە، چونکە تۆپی پێ لە بارسا زۆر سۆزدارییە، قەیرانی دامەزراوەیی هەیە و هەموو شتێک دەتەقێتەوە.

هەروەها باسی لە لامین یاماڵ کرد و  گوتی، هەستی من ئەوەیە کە لامین ئەگەر لەو نەوەی ئێمه‌ بووایه‌، یاری نەدەکرد، ئەو توانای ئەوەی هەیە خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی بباتەوە، ئەو ئەستێرەیە، نازانم کوبارسی و باڵدی و گاڤی له‌سه‌رده‌می زێرینی ئێمه‌ یاریی دەکرد یان نا، لاماسیا هەمیشە سەرچاوەیەکی باوەڕپێنەکراو بووە بۆ پێگه‌یاندنی یاریزانان، بارسا له‌ ساڵانی داهاتوودا دەتوانێت نازناوەکان بەدەستبهێنین.


خەونی وه‌رگرتنی پۆستی سەرۆکی یانه‌ی بارسێلۆنا؟

لە زۆر چاوپێکەوتندا پرسیار لە پیکێ کراوە سەبارەت بە ئەگەری بوون بە سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا، کاسیاسیش ئه‌و پرسیاره‌ی لێكرد و پیكێ گوتی، هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لایەنە باش و خراپەکانی ده‌كه‌م، هەموو سەرۆکەکان قوربانییەکی زۆریان داوە، ئەگەر رۆژێک یانەکە پێویستی بە به‌من بێت ئاماده‌م، ئەوا ئەو بەرپرسیارێتییەی کە دەکەوێتە ئەستۆی من چونكه‌ هەموو شتێکم پێبەخشیوە.

پیکێ لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، لە بارسێلۆنا زۆر شت فێربووم، باپیرم کارتی ئەندامێتی یانەکەی پێدام پێش ئه‌وه‌ی ناسنامه‌ی یانه‌كه‌م هه‌بێت، زۆر قەرزاری یانەکەمم و ئەگەر رۆژێک پێویستییەک له‌ یانه‌كه ببینم‌، خۆم دەخەمە بەردەستی یانەکە بۆ هه‌ر كارێك بێت، به‌ڵام به‌گشتی من پێویستم به‌ كورسی سه‌رۆكایه‌تی بارسێلۆنا نیه‌، به‌ڵام یانه‌كه‌ پێویستی بێت ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌م.

پیكی باسی ریال مه‌درید ده‌كات.

پیکێ له‌باره‌ی ركابه‌ری له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید گوتی، من هەمیشە وەک هاندەرێک لەم رکابەرییە تێگەیشتووم، بارسا پێویستی بە مەدرید هەیە و مەدرید پێویستی بە بارسا هەیە، ئەوە رکابەرییەکی سەرنجڕاکێشە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی نازناوەکان و مێژووەوە دەتوانم تێبگەم بۆچی خەڵک ریال بە باشترین یانەی مێژوو داده‌نێن، بەڵام بارسا لە زۆر ڕووەوە لە مەدرید جیاوازە، هەست بە شانازییەکی زۆر دەکەم، کاتێک یارییم بۆ بارسا كردووه‌، زۆر جار هەبووە مەدرید چەندین نازناوی بەدەستهێناوە و تەنها ئەنجامەکەی ماوەتەوە، شێوازی یاریكردنیان بیرچۆته‌وه‌، به‌ڵام بارسێلۆنا به‌ شێوازی یاریكردنی ده‌ناسرێته‌وه‌.

لە کۆتاییدا گوتی، دەبێت هاندەری ئەم دوو یانه‌یه‌ بزانن، هەمیشە تا مردن شەڕی ریال مەدرید دەکەم، لە کۆتاییدا ئێمە مرۆڤین و دەتوانین هاوڕێ بین.

بابەتی زیاتر

Back to top button