ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال سۆسیداد V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیادا ریال سۆسیداد میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ریال سۆسیداد لە یاریگای ئانوێتای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاریی چوونی قۆناخی پێشكۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال سۆسێداد لە قۆناخی چارەگی كۆتایی لە لە ئۆساسونای بردەوە و لە قۆناخی شازدەش لە رایۆ ڤاییكانۆی بردەوە.

لەم وەرزەی لالیگاشدا لە كۆی 25یاریی لە دە یاریی براوە بووە چواریاریی یەكسان بووە و یازدە یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 34 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە قۆناخی چارەگی كۆتایی لە لێگانێسی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش لە سێلتا ڤیگۆی بردەوە.

لەم وەرزەی لالیگاشدا لە كۆی 25 یاریی لە 16 یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و سێ یاریش دۆڕاوە.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال سۆسێداد بە بێ لوكاس سۆچیچ، پاچێكۆ، تراۆر و زاخاریان رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید بە بێ ئیدێر میلیتاو و دانی كارڤاخال رووبەرووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال سۆسیداد

ریمیرۆ

مێیخاس، ئیلوستۆندۆ، ئاگرد، لۆپێز

مێندیز، زوبیمێندی، سوچیك

كوبۆ، ئۆیارزابال ، بارێنیچێیا

 

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

لونین

ڤازكێز، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، گارسیا

بێڵینگهام، چوامینی، سێبایۆس

ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button