
یاریگا –
ئارتێتا رەتیدەکاتەوە لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بێ هیوا بوو بێت و دەڵێت :’مەگەر بەسەر لاشەمدا دەستبەرداری نازناوی پرێمەرلیگ ببین’.
میکێل ئارتێتا راهێنەری ئارسیناڵی ئینگلیزی لەبارەی دەستبەرداربوونیان لە نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ دەڵێت :’مەگەر بەسەر لاشەمدا لە بەدەستهێنانی نازناوی ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ بێ هیوا ببین، ئەگەر بێ هیوا بووبم دەچمەوە ماڵەوە، تاوەکو لە رووی بیرکارییەوە هیوامان مابێت، ئێمە هەوڵی خۆمان دەدەین’.
هەروەها دەشڵێت :’دۆڕانەکەمان بەرامبەر وێستهام یونایتد زۆر بێ هیواکار بوو، ئێمە لە دوایین 15 یاری وەکو لیڤەرپوول 10 بردنەوە و 5 یەکسانبوونمان هەبوو، بۆیە تاوەکو کۆتایی هەوڵی خۆمان دەدەین، هەر سێ رۆژ جارێک یاریی بکەین بۆ بردنەوە یاریی دەکەین بۆ ئەوەی جیاوازیی خاڵەکانمان کەم بکەینەوە’.
لەبارەی وادەی گەڕانەوەی مارتینێلی و ساکا کە بەهۆی پێکانەوە دابڕاون، راهێنەرەکەی گەنەرز دەڵێت :’مارتینێلی و ساکا لە پرۆسەی چاکبوونەوەیان بەرەو پێشەوە چوون، هەردووکیان بەشێوەیەکی باش چارەسەرییەکانیان وەردەگرن، بەڵام هێشتا کەمێک دوورن لە گەڕانەوەیان بۆ یاریگاکان’.