ئه‌مریکائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەموو شتێک بزانە؛ نێیمار پەیوەندی بە بارسێلۆنا دەکاتەوە؟

سەرۆکی سانتۆس بە مانەوەی گەشبینە

Yariga App

یاریگا –

گەڕانەوەی نێیمار دا سیلڤا بۆ سانتۆس، دڵی هاندەرانی یانە بەڕازیلییەکەی خۆشکردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنووسی تەواو یەکلایی نەبووەتەوە.

نێیمار دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ هیلالی سعوودی، دوای 10 ساڵ، جارێکی دیکە گەڕایەوە یانەی منداڵی خۆی و گرێبەستێکی بۆ ماوەی شەش مانگ لەگەڵ یانەکە واژۆکرد.

مارسێلۆ تێکسێرا، سەرۆکی سانتۆس بە مانەوەی نێیمار گەشبینە و دەیەوێت لانیکەم، تاوەکو مۆندیالی 2026 لە یانەکە بمێنێتەوە.

تێکسێرا لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی ESPN رایگەیاندووە

لەگەڵ گواستنەوەی نێیمار، ژمارەی ئەندامانی یانەکە بۆ 75 هەزار زیادبوو، ئێستا خەریکی هەڵسەنگاندنی لایەنی هونەری و وەرزشین. تەواوی ئامانجەکانی دارایی یانەکە بەرزدەکەینەوە و ئەگەر هەموو شتێک بەباشی بەڕێوەچوو، دەمانەوێت هاوبەشێتی لەگەڵ نێیمار تاوەکو ساڵی داهاتوو درێژبکەینەوە.

یاریزانی تەمەن 33 ساڵان، دووەم گۆڵی خۆی لە شەشەمین یارییدا بۆ سانتۆس کرد.

نێیمار تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتایی لەسەر داهاتووی خۆی نەداوە و دەیەوێت لە کۆتایی وەرز بڕاری کۆتایی بدات.

پێشتر رادیۆی کادێنا سێر بڵاویکردبووەوە، نێیمار هەموو هەوڵێک بۆ گەڕانەوە بۆ بارسێلۆنا دەدات و ئێستا تەنیا دەیەوێت تواناکانی خۆی بسەلمێنێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button