
یاریگا –
یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگ تا ردایەکی زۆر گواستنەوەی ڤیکتۆر لە بەرژەوەندیی خۆی یەکلاییکردوەتەوە.
ئۆسیمین کە دوای ناکۆکییەکانی لەگەڵ یانەی ناپۆلی بەخواستن پەیوەندی بە گالاتاسەرایەوەکرد، هاوینی داهاتوو دەچێتە کۆتا وەرزی گرێبەستەکەیەوە ناپۆلیش نایەوێ بەخۆڕایی لەدەستی بچێ هەربۆیە هەرجارە و بڕێ لە نرخەکەی دادەشکێنێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی BusinessDayNgی نەیجیری، یانەی مانچێستەر یونایتر بە رێژەی 95% گواستنەوەی یاریزانە نەیجیرییەکەی یەکلایکردووەتەوە.
سەرچاوەکە ئەوەشی زانیوە کە مان یو ئامادەیە بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات.
ڤیکتۆر لە تورکیاش بەردەوامە لە پیشاندانی ئاستە بەرزەکەی. بەجۆرێک لە 26 یاریی ئەم وەرزە لەگەڵ گالاتاسەرای لە سەرجەم پاڵەوانیتیەکاندا توانیویەتی 20 گۆڵ تۆمار بکات لەگەڵ 5 ئەسێست.
مان یونایتد بۆ هێڵی پێشەوە عەوداڵی گواستنەوەی سوپەرستارێکی هەیە بتوانێک کێشەکانی ئەو هێڵەی تیمەکەی روبن ئامۆریم چارەسەر بکات.