ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی ستایشی ئاستی مۆدریچ دەكات

Yariga App

یاریگا –

كارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ئیتاڵی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی ستایشی ئاستی تیمەكەی و لوكا مۆدریچ بەتایبەت دەكات.

شەوی رابردوو ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنای كرد و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 25ی لالیگای ئیسپانیا.

گۆڵی یەكەمی ریال مەدرید لوكا مۆدریچ بە شێوەیەكی نایاب و بە لێدانێكی بەهێز لە خولەكی 41 و گۆڵی دووەمیشی ڤینیسیۆس جونیۆر لە خولەكی 83 تۆماریان كرد.


لە دوای یارییەكە كارلۆ ئانچێلۆتی گوتی:

پێشتریش ئەوەم وتووە، مۆدریچ دیارییەكە بۆ تۆپی پێ، دەبێت بەردەوام بێت تاوەكو ئەو كاتەی كە دەیەوێت، ئەوەی دەیكات زۆر باش دەیكات، ریال مەدرید چانسی هەیە كە ئەفسانەیەكی لەوشێوەیەی هەیە.

ڤینیسیۆسم لە باشترین ئاستی خۆیدا بینی، یارییەكی ئاست بەرزی كرد.

ئاردا گولەر بۆ یاریكردن ئامادەیە.

لە دوای گۆڵی دووەم یارییەكەمان كۆتاییپێهێنا، تیپەكە ئاستێكی باشی پێشكەشكرد، ئاسان نەبوو یارییەكەی چوارشەممە دووبارە بكرێتەوە.

پێم وایە دەیڤد ئالابا دوای پێكانێكی درێژ یارییەكی زۆر باشی كرد لەگەڵ تۆپ و بە بێ تۆپ ئارام بوو، ئەوە روونە كە دەتوانێت لە یارییەكی چامپیۆنزلیگدا وەک یاریزانی سەرەكی بەشداری بكات.

بەو بردنەوەیە ریال مەدرید ژمارەی خاڵەكانی بۆ 54 خاڵ بەرزكردەوە و لە پلەی دووەمی ریزبەندی لالیگای ئیسپانیا دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button