کوردستان

پێش یارییەکەی زاخۆ هەولێر لێی قەوما

تیپەکە گەشتی زاخۆ دەکات؟

Yariga App

یاریگا –

تیپی هەولێری بەشدار لە خولی نایابی کوردستان کێشەی یاریزانیان هەیە و تا ئێستا گەشتیان نەکردووە بۆ زاخۆ.

بریارە سبەی ( 24ـی شوباتی 2025 ) لە گەڕی 20ـی خولی نایابی کوردستان هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی ببێتە میوانی زاخۆ، بەڵام تا ئێستا هەولێر بەهۆی رێژەی کەمی یاریزانەکانی گەشتی زاخۆی نەکردووە و راهێنەری تیپەکەش نیگەرانە لەوەی کە کێشەکانیان چارەسەر نەکراوە.

لە بەدواداچوونی تۆڕی وەرزشی یاریگا زانراوە کە هەولێر تەنیا 13 یاریزانی ئامادەیە بۆ یارییەکەی زاخۆ، بۆیە شوان ئەنوەر راهێنەری تیپەکە بریاریداوە بەم ژمارەی یاریزانە گەشتی زاخۆ نەکات، داوا لە چەند یاریزانێکی تیپی خولی عێراقی کراوە کە بۆ یارییەکەی سبەی بۆ تیپی خولی کوردستان یاریی بکەن، بەڵام بە بیانووی جیاواز یاریزانەکان رەتیان کردۆتەوە لەگەڵ تیپەکە گەشتی زاخۆ بکەن.

هۆکاری کەمی ژمارەی یاریزانەکانی تیپی خولی کوردستان دەگەڕێتەوە بۆ پێکانی هەر چوار یاریزان فەرهەنگ وریا و فەرمان وریا و محەمەد فاتح و کاروان رەمەزان، سەلام ئەحمەدیش بەهۆی راگیرانەوە ناتوانێ یاریی بکات، لە گواستنەوەی زستانە هەریەک لە یاریزانان بارزان حەیدەر و کارزان سابیر و دیدار غازی و محەمەد هاوار ریزی تیپەکەیان جێهێشت و شوێنیشیان پڕنەکراوەتەوە بە یاریزانی نوێ.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی کە موئەیەد مەغدید سەرۆکی یانەی هەولێر لە سەر هێلە بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە و داوای کردووە تیپەکە گەشتی زاخۆ بکات، بەڵام دەستەی راهێنەران سوورن لە سەر ئەوەی بەم ژمارەی یاریزانانە گەشت ناکەن و لە هەوڵی دواخستنی یارییەکەدان.

هەولێر بە کۆکردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی خولی نایابی کوردستان دێت و تا ئێستا لە ناوچەی دابەزین بۆ ریزی پلەیەکی کوردستان رزگاری نەبووە و مەترسی لەسەرە.

بابەتی زیاتر

Back to top button