بازاڕی گواستنه‌وه‌

کوڕەکەی ئادریانۆ پەیوەندی بە یانەیەکی پۆرتوگاڵییەوە کرد

Yariga App

یاریگا –

ئادریانینهۆ کوڕە 18 ساڵانەکەی ئادریانۆ گرێبەستی لەگەڵ کویمبرای پۆرتوگاڵی واژۆکرد.

ئادریانۆ کارڤالهۆ ناسراو بە ئادریانۆی بچووک بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئەکادیمیکا کویمبرای پۆرتوگاڵی واژۆکرد کە لە خولی پلە سێی پۆرتوگاڵی یاریی دەکات، کوڕە 18 ساڵانەکەی ئادریانۆ هاوشێوەی باوکی هێرشبەری سەرەڕمە و بە پێی چەپ یاریی دەکات.

Image

کوڕەکەی ئادریانۆ لەوەتەی ساڵی 2022 لە ریزەکانی یانەی سیرانۆی بەڕازیلی یاریی دەکات و هاوشێوەی باوکی لە هەمان تەمەندا لە بەڕازیلەوە رووی لە ئەوروپا کرد، کە باوکیشی لە تەمەنی 19 ساڵی لە فلامینگۆی بەڕازیلییەوە رووی لە ریزەکانی ئینتەر میلان کرد.

ئادریانۆ بەهۆی کوژرانی باوکی بە گوللەیەکی وێڵ تووشی خەمۆکی بوو، بەیەکجاریی وازی لە یاریکردن هێنا، کە لەگەڵ ئینتەر میلان لە 167 یاری 73 گۆڵی کرد و لەگەڵ هەڵبژاردەی بەڕازیلیش لە 48 یاری 27 گۆڵی کرد.

Adriano Sr couldn't have looked for thrilled for his son

بابەتی زیاتر

Back to top button