ئه‌مریکائیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

ئادریانۆ بەهۆی ئاهەنگگێڕان یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگی لەدەستدا

ئادریانۆی بەڕازیلی سەرەڕای هەڵکشانی تەمەنی، واز لە خووە هەرزەکارییەکانی ناهێنێت و نەیتوانی لە وادەی دیاریکراو بگاتە فڕۆکەخانە و وەکو شیکەرەوە ئامادەی یاری کۆتایی چامپیۆنزلیگ بێت.

ناوبراو سەردەمانێک وەک باشترین هێرشبەری جیهان سەیردەکرا ئەوکاتەی لە ئینتەرمیلان یاری دەکرد، لەلایەن ئی ئێس پی ئێن سپۆرتەوە بانگهێشتکرابوو بۆ ئەو یارییە تاوەکو وەکو شیکەرەوە کارییان بۆ بکات، بەڵام کاڵچیۆ مێرکاتۆ دەڵێت ئادریانۆ شەوی رابردوو لە سێ ئاهەنگی جیاواز بینراوە لە وڵاتەکەی و رۆژی دواتر کەس نەیزانیووە لەکوێ یە، تا فڕۆکەکەی بەجێی هێشتووە.

هاوکات هێرشبەرە نێرازوورییەکە گرەوی بە ٢٠٠٠ دۆلار کردبوو کە ئینتەرمیلان یارییەکە دەکات.

ئادریانۆ لە نێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠٠٩ یاریزانی ئینتەرمیلان بووە و لە ٢٠١٦ وازی لە یاریکردن هێنا.

بابەتی زیاتر

Back to top button