ئیسپانیاگرنگترین

ڤینیسیۆس پەیوەندی لەگەڵ خۆشەویستی پێشووی نێیمار گرێداوە؟

گومانەکان زۆربوون

Yariga App

یاریگا –

پێدەچێت ڤینیسیۆس جونیۆر خۆشەویستێکی دیکەی دۆزیبێتەوە و دەرگاکانی دڵی خۆی بۆ کچێکی ئیسپانی کردبێتەوە.

ڤیکتۆریا رۆیز، کچێ شۆخ و شەنگە 23 ساڵییە بەڕازیلییەکە، بووەتە باس و خواسی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا، ئەمەش دوای دوا دەرکەوتنی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

ئامادەبوونی ڤیکتۆریا بە درێسی ریال مەدرید، ئەوەندەی دیکە گومانی لەسەر دۆخەکە دروستکرد، چونکە درێسەکە ناوی ڤینیسیۆس جونیۆری لەسەربوو.

تاوەکو ئێستا هەردوولا باسیان لە سروشتی پەیوەندییەکەیان نەکردووە، بەڵام هەردوو پێگەی سپۆرت بەز و کاراس بەڕازیل، پەیوەندی نێوان ڤینی و ڤیکتۆریایان پشتڕاستکردەوە.

پەیوەندییەکانی پێشووی ڤیکتۆریا

ئەوەی بابەتە رۆمانسییەکەی نێوان ڤیکتۆریا و ڤینی سەرنجڕاکێش کردووە، پەیوەندی پێشووی کچە ئیسپانییەکە لەگەڵ نێیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی بەڕازیلی و یانەی سانتۆس.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پێگە بەڕازیلییەکە بێت، نێیمار پەیوەندییەکی کورتخایەنی لە ساڵی 2022 لەگەڵ ڤیکتۆریا هەبووە. کاتێک فاشۆن مۆدڵەکە بۆ سەیرکردنی چەند یارییەکی پاریس سانجێرمان، گەشتی پاریسی کرد و لە شوێنی تایبەتی نێیمار سەیری یارییەکانی دەکرد.

ئەوانەی لەگەڵ پۆستەکانی سۆشیاڵ میدیا ئینگەیج بوون، زیاتر پرسیاری پەیوەندی بەردەوامی ڤیکتۆریایان بە یاریزانانی بەڕازیل دەکرد.

لە کۆتاییدا، بڵاوبوونەوەی بابەتەکان تەنیا گومانن و پشتڕاست نەکراونەتەوە، بەڵام ئەمە شتێکی ئاساییە لە ژیانی ناودار و وەرزشوانان رووبدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button