ریال مەدرید گرێبەست لەگەڵ جوانترین یاریزانی جیهان واژۆ دەکات؟

یاریگا –
هاندەرانی ریال مەدرید داوایان لە بەڕێوبەرایەتی یانەکەیان و سەرۆکی یانە فلۆرێنتینۆ پێرێز کردووە، ئانا ماریا مارکۆڤیچی کرواتی بگوازنەوە کە بە “جوانترین یاریزانی جیهان” ناودەبرێت.
ئانا ماریا، کە یاریزانی سپۆرتینگ براگا بوو، دواجار بە رەزامەندی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانە پورتوگالییەکە هەڵوەشاندەوە، هاندەری ریال مەدریدە و بە ئاشکرا هانی یانە مەدریدیەکە دەدات.
Ana Maria Marković, jugadora croata del Sporting de Braga y la futbolista con más seguidores en las redes, ha subido este vídeo a sus redes reaccionando al Real Madrid vs. https://t.co/mssvedUnXm
— TIKITAKAS (@AS_TikitakAS) February 22, 2025
بەگوێرەی رۆژنامەی “ئاس”، ئەو یاریزانە لەم دواییانەدا لە هەژماری خۆیدا گرتەیەکی ڤیدیۆیی لەسەر پلاتفۆرمی “X” بڵاوکردەوە، هاندان و پشتگیریکردنی خۆی بۆ ریال مەدرید راگەیاند لە دوایین یاری بەرامبەر مانچێستەر سیتی لە چامپیۆنزلیگ، لەکاتێکدا لۆس بلانکۆس سەرکەوت بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتییەکە بۆ ئەوەی لە یارییەکی ئاگرین و پێشبینیکراودا رووبەڕووی ئەتلەتیکۆ مەدرید ببێتەوە.
دوای ئەم گرتە ڤیدیۆییە، هاندەرانی لۆس بلانکۆس داوای ئەوە دەکەن کە ئیدارەی یانەکە گرێبەست لەگەڵ “جوانترین یاریزانی جیهان” واژۆ بکات و بە درێسی ئەوانەوە یاریی بکات.
مارکۆڤیچ لە ماوەی ژیانی وەرزشیدا تا ئێستا لە تیپی سویسری زیوریخ و گراسشۆپەرز یاری کردووە، بەڵام هاوینی رابردوو پەیوەندی بە یانەی براگای پورتوگالیەوە کرد.