ئینگلتەرا

چێشتخانەیەک گاڵتە بە شکستەکەی مانچێستەر سیتی دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر سیتی بەهۆی شکستە سەختەکەی بەرامبەر ریال مەدرید لە لایەن چێشتخانەی دۆمینۆس پیتزا، گاڵتەیان پێدەکرێت.

زنجیرە چێشتخانەکانی دۆمینۆس پیتزا، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین چێشتخانەکان لە جیهاندا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک گاڵتە بە مانچێستەر سیتی دەکەن، وێنەی کارتۆنێکی پیتزایان پۆستکردووە و کە ناوی ئێمباپێی لەسەرە و نوسویانە “گەیاندن بۆ مانچێستەر سیتی”

ئەو تەنزەی چێشتخانەکەش وەک گاڵتەکردنێکە بە ئاستە خراپەکەی شەوی رابردووی مانچێستەر سیتی بەرامبەر بە ریال مەدرید، کە 3-1 لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ تووشی شکست بوون و کیلیان ئێمباپێ هەرسێ گۆڵەکەی ریال مەدریدی کرد.

دۆمینۆس پیتزا لە سۆشیاڵ میدیا بەوە ناوبانگی دەکردووە هەمیشە بەشێوازی تەنز پۆست لەسەر ئەو یانانە دەکات کە لە یارییەک ئاستێکی خراپ پێشکەش دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button