ئیسپانیاگرنگترین

ئەو ناوبژیوانەی کارتی سووری بە بێڵینگهام دا سڕکرا

Yariga App

یاریگا –

مونوێرا مونتێرۆ ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە سەرجەم یارییەکانی گەڕی داهاتووی لالیگا دوورخرایەوە.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، مونوێرا مونتێرۆ ناوبژیوانی یارییەکەی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە یارییەکانی گەڕی داهاتووی لالیگا سڕکراوە، هیچ یارییەک بەو ناوبژیوانە نەبەخشراوە کە ئەو ناوبژیوانە کارتی سووری بە جود بێڵینگهام دا و مشتومڕێکی زۆری دروستکرد.

رۆژنامەی ئیسپانیۆلی ئیسپانی لە راپۆرتێکی بنکۆڵکاریدا ئاشکرایکردووە، خۆسیێ لویس مونوێرا مۆنتێرۆ ناوبژیوانی ئیسپانی کاری ژێربەژێری لەگەڵ بەرپرسانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و کۆمەڵەی لالیگا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپا هەیە، لە چەندان کاری بازرگانی هاوبەشن و بەرژەوەندیی هاوبەش کۆیان دەکاتەوە.

رۆژنامەی ئیسپانیۆل تۆڕێکی نهێنی ئاشکراکردووە کە مونوێرا بەشێکە لەو تۆڕە و چەند بەرپرسێکی لالیگا و یوێفا و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیای تێدایە، ناوبژیوانە ئیسپانییەکە جگە لەوەی کاری ناوبژیوانیەتی دەکات، دامەزرێنەری کۆمپانیای Talentus Sports Speakers SLـی ئیسپانییە کە ئەو کۆمپانیایە بە سەرمایەی نیو ملیۆن یۆرۆ دامەزرێنراوە و بارەگاکەی دەکەوێتە شاری کۆردۆبا، بەڵام ئەو کۆمپانیایە هیچ کارمەندێکی نییە و هیچ ماڵپەڕ و پێگەیەکی فەرمی نییە.

گەندەڵییەکی گەورە؛ رۆژنامەیەکی ئیسپانی نهێنییەکی ناوبژیوانە ‘نەیارەکەی ریال مەدرید’ ئاشکرا دەکات

 

بابەتی زیاتر

Back to top button