کوردستان

گۆڵپارێزی سۆران ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات

Yariga App

یاریگا –

دوای پارێزگاریکردن لەگۆڵەکەی لە خولی پلەیەکی کوردستان، گۆڵپارێزی سۆران ژمارەیەکی پێوانەیی لە بە دەستهێنانی کلین شیت تۆمار دەکات.

بێوار حەسەن گۆڵپارێزی سۆران ئەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێت و لە کۆی 11 یاریی لە خولی پلە یەکی کوردستان نۆ کلین شیتی کردووە و تەنها لە دوو یارییدا گۆڵی لێ تۆمار کراوە، لەو دوو یارییەی گۆڵی لێ کراوە لە نێو یاریگای سۆران بووە بەرامبەر چەمچەماڵ 4 _ 3 براوە بوون و لە یاریی شۆڕجەش بە ئەنجامی 2 _ 0 شکستیان هێنا، نۆ یاریی توانیویەتی گۆڵەکەی بە خاوێنی رابگرێت و ژمارەیەکی پێوانەیی لە خولەکە تۆمار بکات.

سۆران ئەم وەرزە هەوڵدەدات بە یارمەتی بێواری 23 ساڵان جارێکی تر بگەڕێتەوە ریزی نایابی کوردستان کە ئێستا بە 18 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی خولی پلەیەکی کوردستان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button