یاریزانێکی ئێرانی بەهۆی ئاهەنگێڕانەکەی سزایەکی توند درا

یاریگا –
میلاد زەکیپوور، بەرگریکاری یانەی سێپاهانی ئێرانی بە هۆی ئاهەنگێڕانی دوای گۆڵەکەی کە بەرامبەر پێرسپۆلیس کردی بۆ ماوەیەکی نادیار لە یارییکردن سڕ کرا.
میلاد زەکیپوور، دوای ئەوەی گۆڵی سێیەمی سێپاهانی بەرامبەر پێرسپۆلیس لە جامی ئێران تۆمارکرد، ئاهەنگێکی نائاسایی گێڕا، کە لە ئەنجامدا بڕیاری سڕکردنی بۆماوەیەکی نادیار بۆ دەرچوو.
View this post on Instagram
ئاهەنگی مشتومڕاوی زەکیپوور دوای تۆمارکردنی گۆڵ بەرامبەر پێرسپۆلیس کاردانەوەی زۆری هەردوو یانە و شارەزایانی تەلەفزیۆنی و تۆپی پێ بەدوای خۆیدا هێنا، ئێستاش لیژنەی تەمبێکاری یەکێتی تۆپی پێی ئێران بڕیارە لێکۆڵینەوەی لەسەر بکات.
زەکیپوور پێشووتر یاریزانی ئیستقلالی تاران و رکابەری پێرسپولیس بوو لەو یارییەدا لە دوای 637 رۆژ توانی گۆڵ بکات و هەر لەبەر ئەم هۆکارە کە رکابەری تووندی یانە سوورپۆشەکانە بەم شێوەیە ئاهەنگی گیڕا. بێگومان ئاهەنگگێڕانەکەی بووەتە هۆی سڕکردنی و باس و خواستی هەواڵەکانی ئەم وڵاتە.