چامپیۆنزلیگگرنگترین

باشترین یاریزان و پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگ دەستنیشانکرا

Yariga App

یاریگا –

یوێفا باشترین یاریزان و پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگی دەستنیشانکرد.

سێشەممە و چوارشەممەی رابردوو یاریی چوونی یارییەکانی پاشکۆی پاڵەوانێتیەکە بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16 بەڕێوەچوون.

لەسەر ئاستی تاک یاریزان سێرهۆ گیراسی لە دۆرتموند وەک باشترینی هەفتەکە هەڵبژێردرا.

یاریزانە ئینگلیزیەکە توانی گۆڵێک و ئەسێستێک بکات کاتێک توانیان لە دەرەوەی یاریگای خۆیان  0-3 لە سپۆرتینگ ببەنەوە.

ناوبراو پێش هەریەکە لە رکابەرەکانی دیکەی وەک ڤینیسیۆس جونیۆر و ڤانگێلیس پاڤیلیس و ئیگۆر کەوت

باشترین پێکهاتەی هەفتەی چامپیۆنزلیگیش هیچ یانەیەک نەیتوانی سێ یاریزانی لە پێکهاتەی باشترینی هەفتەکەدا هەبێ. هەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید، دۆرتموند و پاریس بە دوو یاریزان بۆ هەر یانەیەک، زۆرینەی پێکهاتەکەیان دروستکردبوو.

یاریی گەڕانەوە کە تێیدا ناوی سەرکەوتووەکان بۆ قۆناخی 16 ئاشکرادەبێت، لە 18 و 19ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێ.

بابەتی زیاتر

Back to top button