خوله‌کانی دیکەگرنگترین

شەڕە قسەی نێوان مۆرینیۆ و ئیکاردی دەگاتە لووتکە و سپێشەڵ وەن هێرشێکی توندی دەکاتەسەر

مۆرینیۆ بۆ ئیکاردی: تۆ باشترینی مێژووی، ناتوانم کۆمێنت لەسەر قسەکانت بکەم!

Yariga App

یاریگا –

جۆزێ مۆرینیۆ، سووتەمەنی زیاتر دەکاتە شەڕی نێوان فەنەرباچێ و گاڵاتەسەڕای و بە توندی وەڵامی ماورۆ ئیکاردی دەداتەوە.

هەفتەی رابردوو، یاریی نێوان گاڵاتەسەڕای و ئەدەنە دەمیرسپۆر تەواونەکرا، دوای 30 خوولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە، یاریزانانی ئەدەنە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی لە ئاستی ناوبژیوان و هەژمارکردنی لێدانێکی سزا بۆ گاڵاتەسەڕای، یاریگایان جێهێشت.

مۆرینیۆ لە سۆشیاڵ میدیا بە تەنزەوە رەخنەی لە سوپەرلیگی تورکیا و گاڵاتەسەڕای گرت. مۆرینیۆ لە ئینستاگرام، وێنەی دەیڤنسن سانچێز، بەرگریکاری گاڵاتەسەڕای لە یاریی هەفتەی پێشووتری بەرامبەر غازی عەنتاب بڵاوکردەوە ئەمەی خوارەوەی وەکو کاپشن نووسیبوو

لە جامی جیهانی تۆپی دەست، کە یەکشەممەی رابردوو کۆتاییهات، تیمی پۆرتوگال بە ناوازەیی گەیشتە قۆناخی پێشکۆتایی، دەمەوێت پیرۆزبایی ئمە دەستکەوتەیان لێبکەم، چونکە کاریگەری لەسەر لاوانی وڵاتەکەم دروستدەکات.

لە وەڵامی پۆستەکەی مۆرینیۆدا، ئیکاردی، ئەستێرەی پێشووی ئینتەر میلان، وێنەیەکی لە ئینستاگرام بڵاوکردەوە و تیایدا دەستەواژەی بەناوبانگی ‘سپێشەڵ وەن’ی بۆ ‘کڕاینگ وەن (ئەو کەسەی دەگریت)’ گۆڕی.

زۆری پێنەچوو، مۆرینیۆ لە پرێس کۆنفڕانسی پێش یارییەکەی فەنەرباچێ لە یۆرۆپالیگ بەرامبەر ئاندێرلەخت، وەڵامی ئیکاردی دایەوە و وەکو تەنز بە ‘GOAT – باشترین یاریزانی مێژوو’ی وەسف کرد

من پیشانم داوە کە سپێشەڵ وەنم، لە کاروانی 25 ساڵەی وەرزشیم، 26 نازناوم بردووەتەوە. تەنیا یەک یاریی پێناسەی کاروانەکەم ناکات. کاروانەکەم بریتییە لە 25 ساڵ. لەبارەی کۆمێنتەکانی ئیکاردی، دەمەوێت بڵێم؛ ئیکاردی GOAT (باشترین یاریزانی مێژووە) و نامەوێت قسە لەسەر کۆمێنتەکانی باشترینی مێژوو بدەم. ئەو زۆر گەورەیە و کۆمێنتی لەسەر نادەم.

وشەی GOAT لە 20 ساڵی رابردوودا، بەردەوام بۆ لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەکارهێندراوە.

لەوەتەی بووەتە راهێنەری فەنەرباچێ، مۆرینیۆ رەخنەی زۆری لە ناوبژیوانی خولی تورکیا گرتووە. راهێنەرە 62 ساڵییەکە بەهۆی رەخنە و ناڕەزایی دەربڕین لە سیستمی ناوبژیوانی تورکیا، لە نۆڤێمبەر/تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو، بە 20 هەزار پاوەند سزادرا و یارییەک دوورخرایەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button