چامپیۆنزلیگگرنگترین

هاندەرانی مانچێستەر سیتی روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تیفۆیەکی رۆدری بڵاوکردەوە

Yariga App

یاریگا –

هاندەرانی مانچێستەر سیتی روونکردنەوەیەکیان لەبارەی تیفۆیەکەی رۆدری بڵاوکردەوە و دەڵێن ‘مەبەستمان لەم تیفۆیە ناردنی پەیامێک بوو بۆ پێرێز’.

دوای ئەوەی تیفۆیەکەیان لە یاریی بەرامبەر ریال مەدرید کاردانەوەی زۆری لێکەوتەوە، دەستەی هاندەرانی یانەی مانچێستەر سیتی روونکردنەوەیەکیان لەبارەی ئەو تیفۆیە بڵاوکردووەتەوە، کە تیایدا وێنەیەکی رۆدری ناوەڕاستکاری ئیسپانی یانەکەیان دانابوو، نووسیبوویان ‘بەسە چیدیکە مەگری، خەریکە دڵت دێتە دەرەوە’.

<p>Manchester City fans taunted Vinicius Jr with a large banner at the Etihad Stadium</p>

دەستەی هاندەرانی مان سیتی لە بەیاننامەکەیاندا نووسیویەیانە :’بەداخەوە لە میدیا هیچ کەسێک لە مەبەستی ئەم بانەرەی ئێمە نەگەیشت، ئەم بانەرە پەیامێک بوو بۆ کەسێک کە لەناو یاریگا نەبوو، ئەم بانەرە بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێز بوو، چونکە ئەو بێڕێزی بەرامبەر رۆدری کرد و نەیهێشت هیچ کەسێک لە ریال مەدرید ئامادەی رێوڕەسمی باڵۆن دۆر بێت، دەمانەوێت ئەمەتان بۆ روون بکەینەوە، ئەگەر دەرەنجامەکەی هەرچۆنێک بێت’.

دوای یارییەکە ڤینیسیوس جونیۆر هێرشبەری ریال مەدرید باسی بانەرەکەی کرد و و بە هۆکاری ئاستبەرزییەکەی خۆی لە یارییەکە دانا، کە ڤینی خەڵاتی پیاوی یارییەکەی بەدەستهێنا.

بانەرەکەی هاندەرانی مانچێستەر سیتیم بینی. ئەوە زیاتر هانیدام. هەرکاتێک هاندەرانی یانەی دژبەر شتانی لەو جۆرە دەکەن، ئەوە هێزی زیاترم دەداتێ کە یارییەکی نایاب ئەنجام بدەم.

هاندەرانی مان سیتی لە یارییەکە چەند جارێک هاواریان بۆ ڤینی دەکرد ‘باڵۆن دۆرەکەت لەکوێیە؟’ وەکو هێمایەک بۆ ئەوەی رۆدری ساڵی رابردوو لەسەر ئەستۆی ڤینی خەڵاتی باڵۆن دۆری بردەوە، هێرشبەرە بەڕازیلییەکەش بە دەست ئاماژەی بۆ ژمارە 15ـی سەر درێسی یانەکەی کرد، وەکو ئاماژەیەک بۆ 15 نازناوەکەی چامپیۆنزلیگی یانەکەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button