ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌چامپیۆنزلیگسعوودیەگرنگترین

بۆ یەکەمجار؛ ڤینیسیۆس جونیۆر باسی گواستنەوەی بۆ خولی سعوودی دەکات

تەواوی وردەکارییەکان لەم بابەتە بخوێنەوە

Yariga App

یاریگا –

ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید بە توندی وەڵامی دەنگۆکانی پەیوەندیکردنی بە یانەکانی سعوودیە دایەوە.

ڤینی دوای بردنەوەی یاریی چوونی پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ لە مانچێستەر سیتی، رەتیکردەوە، هیچ ئۆفەرێکی پێگەیشتبێت.

راپۆرتەکانی ئەم دواییەی رۆژنامە دیارەکانی ئیسپانیا، بەڕوونی باسیان لە گەیشتنی ئۆفەری 300 بۆ 400 ملیۆنی بە ڤینیسیۆس بڵاودەکردەوە، بەڵام ئەستێرە بەڕازیلییەکە بەتوندی وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە.

یانەکانی ئەهلی و هیلال، لە سەرووی گرنگیپێدەران بە ڤینیسیۆس دێن، بەتایبەت هیلال، ئەمەش دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی نێیمار دا سیلڤا.

ڤینی لەدوای یارییەکەی شەوی رابردوو بە کەناڵی TNTی راگەیاند

هیچ شتێک لەبارەی ئۆفەرەکان نازانم، تاوەکو ئێستا کەس قسەی لەگەڵ نەکردووم. دەبێ قسە لەگەڵ سەرۆک پێرێز بکەن. هیوادارم بۆ ماوەیەکی درێژ لە ریال مەدرید بمێنمەوە، ئەمە ماڵی منە. دەمەوێت مێژوو لێرە بنووسمەوە.

هەر لە هەمان چاوپێکەوتندا، ڤینیسیۆس رەخنەی توندی لە مامەڵەی ناوبژیوانان گرت و ئەستێرەکەی مەدرید پێی وایە، هەر کاتێک بەربدرێتەوە، لە کۆتاییدا کارتی زەرد بەو دەدرێت، هەرچەندە دانی بەوەنا

من فریشتە نیم و بە هەموو شێوەیەک هەوڵی بردنەوە دەدەم، بەڵام شایەنی ئەم مامەڵەیە نیم.

لە زاری خۆیەوە؛ چۆن هاندەرانی مانچێستەر سیتی وزەیان بە ڤینیسیۆس دابوو

ڤینیسیۆس کاروانی وەرزشی لەگەڵ فلامێنگۆی بەڕازیلی دەستپێکردووە و لە هاوینی ساڵی 2017 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ تیمی یەکەمی یانە بەڕازیلییەکە کرد، دوای ساڵێک ڤینی بەبڕی 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریال مەدریدەوە کرد.

ڤینی 295 یاریی لەگەڵ ریال مەدرید کردووە، خاوەنی 101 گۆڵ و 84 ئەسیستە.

تاوەکو ئێستا چی روویداوە؟

ریال مەدرید گفتوگۆکانی نوێکردنەوەی گرێبەستی لەگەڵ ڤینیسیۆس دەستپێکردووە، بەڵام ڤینی یەکەم ئۆفەری مەدریدی رەتکردەوە.

دواگرێبەستی ڤینی و ریال مەدرید لە ساڵی 2022 واژۆکرا و لە ساڵی 2023 ئاشکراکرا. گرێبەستە ملیارییەکەی ڤینی تاوەکو ساڵی 2027 بەردەوام دەبێت و مەرجی هەڵوەشاندنەوەی بریتییە لە یەک ملیار یۆرۆ.

پێشتر لە راپۆرتێکی ورد و تێروتەسەلدا، تۆڕی وەرزشی یاریگا دوا پەرەسەندنەکانی دۆخی ڤینیسۆس و ئەگەرەکانی پەیوەندیکردن بە خولی رۆشنی سعوودییەوە روونکردەوە.

سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە، لەڕێگەی خولی رۆشنەوە، لە نزیکەوە چاودێری دۆخی ڤینیسیۆس لە ریال مەدرید دەکات و لە سەرەتای مانگی دیسێمبەر/کانوونی یەکەمی رابردوودا، پەیوەندیی تەلەفۆنی نوێ لە نێوان نوێنەری سندووقی وەبەرهێنانی گشتی سعوودیە و بەڕێوەبەری کارەکانی ڤینیسیۆس هەبووە.

لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سعوودیە جیدی بوونی خۆی لە گواستنەوەی ڤینی دووپاتکردەوە، بەڵام هەوڵی فەرمی بۆ گواستنەوەی لە هاوینی داهاتوو روودەدات، نەک لە مێرکاتۆی ئێستای زستانە.

دوای پەرەسەندنەکان، ریال مەدرید ئامادەیی خۆی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی ڤینیسیۆس پیشانداوە، بەڵام یاریزانەکە دەیەوێت چاوەڕێی پەرەسەندنەکانی ئەم وەرزە بکات.

تۆڕی ئاتلێتیک بڵاویکردبووەوە، ڤینیسیۆس دەیەوێت لەڕووی داراییەوە، قەرەبووی زیادبکات و وەکو باشترین یاریزانی جیهان مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.

مووچەی ئێستای ڤینیسیۆس دەگاتە 15 ملیۆن یۆرۆ، ئەمەش دوای لێبڕینی باخ و رسوومات.

کیلیان ئێمباپێ، هاوتیمی ڤینی نزیکەی 15 ملیۆن یۆرۆی تەواو (دوای باج) وەردەگرێت، بەڵام پاداشتی زۆری بۆ دابینکراوە و تاوەکو ئێستا ئاشکرانەبووە، جیا لە مووچەکەی، چەند پاداشت وەردەگرێت.

لەسەر داوای ریال مەدرید، لە ناوەڕاستی یەنایەر/کانوونی دووەمی ئەمساڵ، نوێنەرانی هەردوولا، لە ڤالدێبێباس کۆبوونەوە و ئەندامێکی ماڵباتی ڤینیش ئامادەی کۆبوونەوەکە بوو.

ریال مەدرید ئامادەیی بۆ زیادکردنی مووچەی ڤینیسیۆس دەربڕی و لەسەر ئەم بنەمایە ئۆفەرێکی نوێی پێشکەشکرد، بەڵام نوێنەری ڤنیسیۆس ئۆفەرەکەی رەتکردەوە، بەڵام گفتوگۆکان بەردەوامن.

بابەتی زیاتر

Back to top button