ریال مەدرید زنجیرە مێژووییەکەی مانچێستەر سیتی پساند
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/man-city-780x470.webp)
یاریگا –
ریال مەدرید لەنێو یاریگای ئیتحادی تایبەت بە مانچێستەر سیتی ریمۆنتادایەکی مێژوویی ئەنجام دا و 3-2 شکستی بە خاوەن ماڵ هێنا.
لە یاریی چوونی پاشکۆی چامپیۆنزلیگ سیتی میوانداریی ریالی کرد. تا خولەکی 86 کوڕانی پێپ گواردیۆلا 2-1 لەپێش بوون بەر لەوەی ئیبراهیم دیازی یاریزانی پێشووی سیتیزنس یەکسانی بکاتەوە. دواتریش لە خولەکی +92 جوود بێڵینگهام بە ئەسێستێکی ڤینیسیۆس جونیۆر بردنەوەیەکی مسۆگەرکرد.
بەگوێرەی داتا و زانیاریی سەرچاوە فەرمییەکان، یانە شاهانەکە توانی زنجیرەی نەدۆڕانی سیتی لەنێو یاریگای ئیتیحاد کۆتایی پێبهێنێت کە بە 30 یاریی بەبێ شکست، ریکۆردێکی ناوازە بوو بۆ یانەیەکی ئینگلیزی لە چامپیۆنزلیگ و بە جیاوازیی 6 یاریی بێ شکست لەپێش ئارسسیناڵەوە بوون کە ئەمەیان لەنێوان سێپتەمبەری 2004 تا ئەپرێلی 2009 توانیبووی لەنێو یاریگای ئیمارات خۆی لە دۆڕاند بپارێزێ.
هەر بەپێی ئامارە فەرمییەکان، کۆتا جار مانچێستەر سیتی لە یاریگای خۆیاندا دووچاری دۆڕان هاتبێتن، دەگەڕێتەوە بۆ 19ی سێپتەمبەری 2018 بەرامبەر لیۆنی فەڕەنسی.
درێژترین زنجیرە بەبێ شکست لە یاریگای تایبەت بە خۆیان لە چامپیۆنزلیگ، بەناوی بارسێلۆنایە کە 38 یارییە و لەنێوان ساڵانی 2013-2020 تۆماریانکردووە.
19ی ئەم مانگە جەنگی یەکلاکەرەوە لەنێوان ریال و سیتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ بەڕێوەدەچێ بۆ پەڕینەوە بۆ قۆناخی 16ی جامەکە.