پریڤیوی یاریی مانچێستەر سیتی V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو
پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/64F629DB-AFE4-4704-8F7A-81774D93E3EF-780x470.jpeg)
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە یاریی كۆتایی پێشوەختەی چامپیۆنزلیگ مانچێستەر سیتی و ریال مەدرید رووبەڕووی یەک دەبنەوە.
وا بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان مانچێستەر سیتی لە یاریگای ئیتیحادی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی پاشكۆی گەیشتن بە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ.
پڕۆفایلی یاری
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_4995.jpeg)
مانچێستەر سیتی لەم وەرزەدا و بە تایبەت لە دوای پێكانی رۆدری بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ و لە پرێمەرلیگیش لە ریزبەندی پێنجەم دێت.
لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا مانچێستەر سیتی هەشت یاریی بەرامبەر یانەكانی ئینتەر میلان، سلۆڤان براتیسلاڤا، سپارتا پراگ، سپۆرتینگ، فاینۆرد، یوڤێنتوس، پاریس سانجێرمان و كڵەب بروج كرد لە سێ یارییان براوە بوو دوو یارییش یەكسان بوو وە سێ یارییش تووشی شكست هات.
بە كۆكردنەوەی یازدە خاڵ لە ریزبەندی 22ی چامپیۆنزلیگ هات.
لە بەرامبەردا ریال مەدریدیش نەیتوانی راستەوخۆ لە هەشت تیمەكەی سەرەتا بێت و بلیتی قۆناخی شازدە بەدەستبهێنێت، هەربۆیە دەبێت بۆ گەیشتن بە قۆناخێ شازدە یاریی پاشكۆ بكات.
لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگدا لە كۆی هەشت یاریی پێنج یاریی بردەوە و سێ یارییش تووشی شكست هات.
بە كۆكردنەوەی 15 خاڵ ریزبەندی یازدەی چامپیۆنزلیگی گرت.
هەردوو یانە پێشتر 12 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، ریال مەدرید لە چوار یاریی براوە بووە مانچێستەر سیتیش چوار یاریی و لە هەمان ژمارەی یارییش یەكسان بوون.
مانچێستەر سیتی 24 گۆڵی كردووە و ریال مەدریدیش 22 گۆڵ.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
هەرچەندە رۆدری تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە، بەڵام مانچێستەر سیتی ناوی یاریزانەكانی لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ تۆمار كرد.
سیتی لە مێركاتۆی زستانەدا هەریەك لە یاریزانان عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڤیتۆر رێس، عومەر مەرمووش و نیكۆلاس گۆنزالێزی گواستەوە ریزەكانی و بۆ قۆناخی دووەمی چامپیۆنزلیگ تەنیا ناوی ڤیتۆر رێسی تۆمار نەكرد.
پێپ گواردیۆلا بۆ یارییەكەی بەرامبەر ریال مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە رۆدری، ئۆسكار بۆب، جێریمی دۆكو و ئاكێ بێبەش دەبێت.
لەبەرامبەردا كارلۆ ئانچێلۆتی بەبێ ژمارەیەكی زۆر بەرگریكار رووبەرووی تیمەكەی پێپ دەبێتەوە.
ریال مەدرید بە بێ ئانتۆنیۆ رودیگەر، لوكاس ڤازكێز، ئیدێر میلیتاو، دانی كارباخال و دەیڤد ئالابا بەرامبەر مانچێستەر سیتی یاریی دەكات.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی
ئێدەرسن
ڤاردیۆڵ، ئاكانجی، ستۆنز، دیاس
ساڤیۆ، كۆڤاسیچ، دی برۆین، فۆدن، بێرناردۆ
هالاند
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤاڵڤێردی، چوامینی، ئاسێنسیۆ، مێندی
مۆدریچ، كاماڤینگا، بێڵینگهام
ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ