![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/IMG_4946-780x470.jpeg)
یاریگا –
هانزی فلیک، راهێنەری ئەڵمانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی باس لە بردنەوەكەیان بەرامبەر سێڤییا دەكات.
شەوی رابردوو سێڤییا لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەش بە بردنەوەی یانەی میوان بە چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 23ی لالیگای ئیسپانیا.
گۆڵەكانی بارسێلۆنا لەلایەن لیڤاندۆڤسكی، فێرمین لۆپێز، رافینیا، و ئێریک گارسیاوە كران.
🔥 FULL TIME!!!! 🔥#SevillaBarça pic.twitter.com/0CPlX7eyDI
— FC Barcelona (@FCBarcelona) February 9, 2025
لە دوای یارییەكە هانزی فلیک گوتی:بەو بردنەوەیە زۆر دڵخۆشین، بەدەستهێنانی ئەو سێ خاڵە زۆر گرنگ بوو، بەڵام لە كۆتاییدا هێشتا رێگاییەكی دوور و درێژ ماوە، دەبێت ئەم شێوازە بپارێزین و بەردەوام بین لە كاركردن.
سێ رۆژ پشوومان بە یاریزانەكان داوە، ئێستا پێوویستە سوود لەم ماوەیە وەربگرین بۆ ئەوەی پشوو بدەین بە بێ ئەوەی هیچ هەڵەیەك بكەین، رۆژی پێنجشەممە بۆ ئامادەكارییەكانی یاریی داهاتوو دەگەڕێینەوە.
ئێستا بارودۆخمان لە ریزبەندی لە پێشتر باشترە، بەڵام لە كۆتاییدا تەنیا گرنگی بە خۆمان دەدەین، شێوازەكەمان روونە، دەبێت یارییەكانمان ببەینەوە، ئەوە گرنگترین شتە بۆ ئێمە، بەبێ سەیركردنی ئەنجامەكانی ئەوانی دیكە.
زۆر دڵخۆشم بە ئاستی تیمەكەم، لە گێمی یەكەمدا یارییەكی باشمان كرد، لە گێمی دووەمیشدا لە پێناو بەدەستهێنانی سێ خاڵی یارییەكەدا جەنگاین.
بێگومان ئەمڕۆ بە شێوازێکی جیاواز لە شێوازی خۆمان یاریمان کرد، یاریزانەکان بە باشی خۆیان لەگەڵ گۆڕانکارییەکان گونجاند، ئێمەش بەرگرییەکی باشمان کرد.
بارسێلۆنا لە یاریی داهاتوودا رووبەڕووی رایۆ ڤاییكانۆ دەبێتەوە.