ئیسپانیاگرنگترین

ریال مەدرید گرێبەستی ‘پاڵەوانەکەی’ یاریی دێربی مەدرید نوێدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید گرێبەستی رائول ئەسینسیۆ بەرگریکاری لاوی یانەکەی نوێدەکاتەوە و لەگەڵ ئەو یاریزانە لاوە دەستی بە گفتوگۆ کردووە.

فابریزیۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ریال مەدرید لەگەڵ رائول ئەسینسیۆ بەرگریکاری 21 ساڵانی یانەکەی لەگفتوگۆدایە بۆ ئەوەی گرێبەستی ئەو یاریزانە لاوە نوێبکاتەوە، کە ئەو یاریزانە لاوە تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە.

رۆمانۆ رایگەیاندووە، دەستەی راهێنەران و بەرپرسانی ریال مەدرید زۆر لە ئەسینسیۆ رازین و دەیانەوێت بە زووترین کات گفتوگۆیەکانی نێوانیان زیاتر بەرەو پێشەوە بچێت و گرێبەستی ئەو یاریزانە نوێبکەنەوە، کە دوو مانگ لەمەوبەر هەردوولا بۆیەکەمجار دەستیان بە گفتوگۆ کرد.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ستایشی ئاستی رائول ئەسێنسیۆ بەرگریکاری لاوی ریال مەدریدی کردووە، کە لە یاریی دێربی مەدرید ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، بەگوێرەی زانیارییەکانی خۆرخێ پیکۆن نووسەری راپۆرتەکە ئەسێنسیۆ بەربژێر بوو بۆ ئەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی یارییەکە بباتەوە، کە خولیان ئالڤارێز هێرشبەری ئاتلێتیکۆ مەدرید خەڵاتەکەی بردەوە.

بەرگریکارە 21 ساڵانەکەی ریال مەدرید لە دێربی مەدرید جارێکی دیکە لێهاتوویی خۆی بۆ کارلۆ ئەنچیلۆتی سەلماند و بۆ راهێنەرە ئیتاڵییەکەی سەلماند دەتوانێت لە شەوە گەورەکاندا بەرگری لە گۆڵی مەدریدییەکان بکات.

ئەسینسیۆ کە سێ مانگ لەمەوبەر یەدەکی میلیتاو، رۆدریگێر، ئالابا و ڤاییخۆ بوو، لە یارییەکەی دێربی مەدرید بەسەر ئانتوان گریزمان و خولیان ئالڤارێز زاڵ بوو، نەیهێشت ئەو دوو هێرشبەرەی رۆخی بلانکۆس مەترسی بخەنە سەر گۆڵی تیبۆ کۆرتوا.

ئەسینسیۆ کە 35 یاری بە درێسی تیپی یەکەم کردووە، نەیهێشت هیچ یاریزانێکی ئاتلێتیکۆ بیبڕێت، لەکۆی پێنج رووبەڕووبوونەوەدا هەر پێنج جارەکە سەرکەوت، چوار جار تۆپی وەرگرت و ٪96.1ـی پاسەکانی دروستبوون.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، گەرچی چەندان یاریزانی ئیسپانی بۆ دڵی بەرگری هەڵبژاردەی ئیسپانیا هەن، بەڵام ئەسینسیۆ بەربژێرە بۆ ئەوەی دی لافوێنتی بانگهێشتی هەڵبژاردەی یەکەمی ئیسپانیای بکات، کە بەرگریکارە مەدریدییەکە بە چاونووقاندنێک لە بۆرسەی یاریزانان نرخەکەی لە 300 هەزار یۆرۆوە گەیشتووەتە 7.5 ملیۆن یۆرۆ.

ئاڵنگاری داهاتووی ئەسینسیۆ راگرتنی ئێرلینگ هالاند دەبێت، کە ئەسینسیۆ بەهۆی پێکانی بەرگریکارەکانی ریال مەدرید بۆ رووبەڕووبوونەوەی مانچێستەر سیتی تاکە هیوای ئەنچیلۆتی و مەدریدییەکانە بۆ ئەوەی بتوانێت هێرشبەرە نەرویجییەکەی مان سیتی رابگرێت، کە ریال مەدرید و مانچێستەر سیتی لە پاشکۆی گەیشتن بە قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ بەیەک دەگەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button