![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/GettyImages-1406100259-1140x760-1-780x470.webp)
یاریگا –
رۆناڵدۆ نازاریۆ ئەگەر ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل، کارلۆ ئەنچیلۆتی دەکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتیمانەکەی.
تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئەگەر رۆناڵدۆ نازاریۆ دالیما ئەستێرەی پێشووی تۆپی پێی بەڕازیلی ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل ئەوا کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ئیتاڵی دەکاتە راهێنەری هەڵبژاردەکەی، کە ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی بەڕازیل بەڕیوە دەچێت.
Ronaldo baja el precio del Valladolid, trabaja en la sombra para presidir la CBF… y piensa en Ancelotti.
◾️ El exjugador, candidato a la presidencia de la CBF, baraja al italiano como seleccionador.@JorgeCPicon 🤝 @hugocerezo https://t.co/euwLLqD20f
— Relevo (@relevo) February 8, 2025
رۆناڵدۆ کە ساڵانی 1994 تا 2002 درێسی هەڵبژاردەی بەڕازیلی پۆشیوە، بەفەرمی بەربژێربوونی بۆ سەرۆکایەتی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بەڕازیل راگەیاندووە، بڕیاریداوە ئەنچیلۆتی بکاتە راهێنەری هەڵبژاردەی سێلیساو.
پێشتر دەنگۆ هەبوو پیپ گواردیۆلا ببێتە راهێنەری بەڕازیل، بەڵام گرێبەستەکەی لەگەڵ مانچێستەر سیتی نویکردەوە و وادیارە رۆناڵدۆ بۆچوونی خۆی گۆڕیوە.
ئەنچیلۆتی تاوەکو هاوینی 2026 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید هەیە و هێشتا چارەنووسی ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە نادیارە، مانگی مارسی داهاتووشی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تۆپی پێی بەڕازیل دەکرێت، کە رۆناڵدۆ تا ئێستا بەهێزترین رکابەرە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی فیدراسیۆنەکە.