فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ پاریس سانجێرمان گرێبەستی راهێنەر و سێ یاریزانی نوێكردەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی بە فەرمی گرێبەستی راهینەر و سێ یاریزانی گرنگی یانەكەی نوێكردەوە.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە یاریگای خۆیدا میوانداری مۆناكۆی كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێبردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی 21ی لیگ وەن.

پێش یارییەكە و لە نێو یاریگا ناسڕ خلێفی گرێبەستی لویس ئێنریكێ، ئەشرەف حەكیمی، نونۆ مێندێس و ڤیتینیای نوێكردەوە.


هەژماری فەرمی پاریس سانجێرمان لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەشرەف حەكیمی هەروەها نونۆ مێندێس و ڤیتینیای تاوەكو ساڵی 2029 نوێكردەوە.

هەروەها گرێبەستی لویس ئێنریكێی راهێنەری تاوەكو ساڵی 2027 نوێكردەوە.

پاریس سانجێرمان ئامانجی یەكەمی بردنەوەی نازناوی چامپیۆنزلیگە و هەربۆیە لە گواستنەوەكانی زستانەدا گرێبەستی لەگەڵ خڤیچا كڤاراستخێلیا واژۆ كرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button