بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

ئارسیناڵ خۆی بۆ گرانترین گرێبەستی مێژوو ئامادەدەکات

Yariga App

یاریگا –

یانەی ئارسیناڵ خۆی بۆ گرێبەستێکی مێژوویی ئامادەدەکات و بۆ ئەو مەبەستە سوپەرستارێکی لە سێریائەی کردووەتە ئامانج.

لە گرانترین 10 گرێبەستی گەنەرزدا 6 گواستنەوەیان لە سەردەمی راهێنەرایەتی ئارتێتادابوونەوە لەوەتەی لە زستانی 2019 بۆ یەکەم جار پۆستەکەی وەرگرت. ئەوانیش دێکلان رایس لە وێستهام کە بە تێچووی 116.6 ملیۆن یۆرۆ گرانترینیانە، کای هاڤێرتز، بێن وایت، گابریێل خیسۆس، تۆماس پارتی و ریکاردۆ کالافیۆریە. بەڵام لەو کاتەوە تۆپچییەکان تەنها یەک نازناویان بردووەتەوە، ئەویش جامی یەکێتی ئینگلتەرابوو.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێسی وەرزی، یانەکەی باکووری لەندەن بۆ ئەم هاوینە لە لاوتارۆ مارتینێز دەچنەپێشەوە و لەو پێناوەشدا بڕی 120 ملیۆن یۆرۆیان بۆ گۆڵکارەکەی ئینتەر میلان ئامادەکردووە.

ئەم هەنگاوەی ئارسیناڵ بۆ تۆکمەترکردنی هێڵی هێرشبەرییە بە گواستنەوەی سوپەرستارێک کە بتوانێ کێشەی کۆتا لێدان بۆ ناوگۆڵ چارەسەربکات کە تیمەکە لە ماوەی چەند وەرزی رابردوودا پێوەی دەناڵێنێت.

ئارسیناڵ لەلاین ستان کرۆنکی سەرمایەداری ئەمریکیەوە خاوەندارێتی دەکرێت کە بەگوێرەی راپۆرتێکی مانگی رابردوو لە سەرچاوە جیاوازەکانەوە، سامانەکەی خۆی دەدات لە نزیکەی 17 ملیار دۆلار و لە ریزبەندیی 116 دەوڵەمەندترین کەسەکانی جیهان دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button