لە گواستنەوەی زستانە سیروانی نوێ زۆرترین یاریزان و رزگاریش کەمترین یاریزانی گواستۆتەوە
بزانە کام یانە زۆرترین یاریزانی پیشەگەری گواستۆتەوە
![](https://yariga.net/wp-content/uploads/2025/02/FB_IMG_1738861922592-780x470.jpg)
یاریگا –
لە گواستنەوەی زستانەی یاریزانان سیروانی نوێ زۆرترین یاریزانی گواستۆتەوە و رزگاریش کەمترین یاریزان.
دوای ئەوەی کردنەوەی دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە خولی نایابی کوردستان 28 رۆژی خایاند، سیروانی نوێ بە گواستنەوەی 13 یاریزان زۆرترین گواستنەوەی کردووە و رزگاریش بە هێنانی سێ یاریزانی نوێ کەمترین یاریزانی گواستۆتەوە ریزەکانی، لە نێو گرێبەستەکانی سیروانی نوێ سێ پیشەگەری تێدایە و رزگاریش یەک یاریزانی پیشەگەری هێناوەتە ریزەکانی.
چوارقوڕنە دوای سیروانی نوێ بە هێنانی 11 یاریزان زۆرترین گواستنەوەی کردووە، ئاکرێ و دەربەندیخانیش بە هێنانی 10 یاریزان تیپەکەیان بۆ قۆناخی دووەمی خولی نایابی کوردستان ئامادە کردووە، هەندرێن بە شەش گرێبەست و لە نێویاندا سێ یاریزانی پیشەگەر هاوشانی رانیە و سیروانی نوێ و پێشمەرگەی هەولێر زۆرترین یاریزانی پیشەگەریان هێناوە لە گواستنەوەی زستانە.
هەر یەک لە یانەکانی پیشەسازی و هەولێر و رانیە هەشت یاریزانیان گواستەوە، شێروانەی پێشەنگی خولەکەش بە هێنانی حەفت یاریزان دەیەوێت پارێزگاری لە ریزبەندی یەکەمی خولەکە بکات، پێشمەرگەی هەولێر خاوەن ریزبەندی دووەم شەش گرێبەستی نوێی واژۆکردووە و زاخۆش پێنج یاریزانی هێناوەتە ریزەکانی کە یەکێک لە یاریزانەکان لاس کەنعانە کە لە تیپی یەکەمی زاخۆ لە خولی ئەستێرەکانی عێراقیش یاریی دەکات.