ئینگلتەراگرنگترین

موژدەیەکی گەورە لە راهێنەری تۆتنهامەوە بۆ یاریزانە نوێیەکەی

Yariga App

یاریگا –

تۆتنهام لە دوا کاتژمێرەکانی مێرکاتۆی زستانە، لە کێبڕکێیەکی تونددا لەگەڵ یانە رکابەرەکانیدا توانی ماتیس تێل لە بایرن میونشن تاوەکو کۆتایی وەرزە بگوازێتەوە.

ئەو یاریزانە ئامانجێکی سەرەکی چێڵسیش بوو بەرلەوەی سپێرس بیگوازێتەوە. ئێستاش ئانج پۆستێکۆگلو دەیەوێ رێزگاریی لێبکات و لەو ماوەیە زیاتر لەگەڵ یانەکەی بمێنێتەوە کە لەسەری رێککەوتوون.

ئاشکرابوو؛ خەریکبوو چێڵسی هەموو شتێک لە تۆتنهام تێکبدات

نوێترین لێدوان لە راهێنەرە ئوسترالیەکەوە پێش یارییەکەی ئەمشەویان لە میانی چوارگۆشەی زێرینی جامی کاراباو کە هێرشبەرە 19 ساڵانەکەش بانگهێشتکراوە، پڕ هاندان بوو بۆ یاریزانە فەڕەنسیەکە و وتی

ماتیس تێل دەبێتە یاریزانی تۆتنهام. من ئەوم تەنها بۆ شەش مانگ نەهێناوە. پێموابێ لە ماوەی ئەم شەش مانگەدا دەتوانێ پیشانی هەموانی بدات کە ئەو دەبێتە یاریزانی تۆتنهام.

یانە لەندەنیەکە هێشتا بەدوای نازناوێکدا وێڵە و ماوەی 17 ساڵە نەیتوانیوە هیچ دەستکەوتێکی هەبێت. جامی کاراباو دەرفەتێکی زێڕین دەبێ بۆ ئەو یانەیە بەتایبەت کە یاریی چوونی 1-0 لە رێدز بردووەتەوە و ئەمشەو دەیەوێ لە ئانفێڵد خەونی هاندەرەکانی بهێنێتەدی بۆ گەیشتن بە فیناڵ و رووبەڕووبوونەوەی نیوکاسڵ کە ئەمەیان شەوی رابردوو لەسەرپشتی ئارسیناڵ گەشتە یاریی کۆتایی.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button