ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ڤالێنسیا V بارسێلۆنا؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا

ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی قۆناخی هەشتی جامی شای ئیسپانیا ڤالێنسیا میوانداری بارسێلۆنا دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە كاتژمێر 23:30 بە كاتی كوردستان ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری بارسێلۆنا بكات. لە میانی یارییەكانی قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

لە چەند رۆژی رابردوودا هەردوو یانە لە یارییەكانی گەڕی21 لالیگا رووبەرووی یەک بوونەوە و بارسێلۆنا بە حەوت گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك یارییەكەی لە ڤالێنسیا بردەوە.

ڤالێنسیا لە قۆناخی 32 بەرامبەر ئێڵدێنسی یاریی كرد و یارییەكەشی بە دوو گۆڵی بێ وەڵام لێبردەوە، پاشسن لە قۆناخی شازدە بووە میوانی ئۆرێنسێ و بە هەمان ئەنجام یارییەكەی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا.

لە بەرامبەردا تیپەكەی هانزی فلیک لە قۆناخی 32 بە چوار گۆڵی بێ وەڵام لە بارباسترۆی بردەوە و لە قۆناخی شازدەش بە پێنج گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە ریال بێتیسی بردەوە.

لەم وەرزەی لالیگاشدا بارسا بە 45 خاڵ لە ریزبەندی سێیەم دێت و ڤالێنسیاش بە كۆكردنەوەی 19 خاڵ لە ریزبەندی نۆزدەیەم دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ڤالێنسیا بە بێ تێری كۆرێیا رووبەرووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.

لەبەرامبەردا بارسێلۆنا بە بێ گاڤی، تێر شتیگن، مارك بێرناڵ و كریستێنسن رووبەرووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ڤالێنسیا

دیمیترێڤیسكی

فۆلكوێر، تارێگا، گاسیرۆوسكی، گایا

گوێرا، بارێنچیا

نۆگویرۆل، ئالمێێدا، ریۆخا

سادق

بابەتی زیاتر

Back to top button