عێراقکوردستان

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرا کرا

هیچ یاریزانێکی کورد لە پێکهاتەکە نابینرێت

Yariga App

یاریگا –

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی رابردووی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئاشکرا کراو هیچ یاریزانێکی کوردی تێدانیە.

نەورۆز دوای سەرکەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بە ئەنجامی 5 _ 1 گۆڵ بەرامبەر مینا، مەڕوان حوسێن خاوەن هاتریکی یارییەکە لە سەرە رمی پێکهاتەکە دەبینرێت، ناسر محەمەدۆ یاریزانی زاخۆ دوای بردنەوەیان لە حدود ناوی لە هێلی هێرشبەری پێکهاتەکەدا هەیە، جگە لەم دوو یاریزانە ناوی هیچ یاریزانێکی کورد بۆ ئەم گەڕە لە پێکهاتەکە نابینرێت.

دیالە و کەرخ تاکە دوو یانەی ئەم گەڕەن کە هەریەکەیان بە دوو یاریزان بەشداریان لە پێکهاتەکەدا کردووە، محەمەد شاکر گۆڵپارێز و کریست میڕفلیسی ناوەراستکاری کەرخ لە پێکهاتەکەدان و موقتەدا حەسەن و مستەفا موئەید یاریزانانی دیالە لە هێلی بەرگری پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراقن.

پێکهاتەی باشترینەکانی گەڕی 18ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق.

بابەتی زیاتر

Back to top button