ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یۆڤی لە حەوت مانگدا 103ملیۆنی لە فرۆشتنی یاریزانە لاوەکان دەستکەوتووە

Yariga App

یانەی یوڤێنتۆس لە گواستنەوەی زستانەدا یاریزانێکی دیکەی دەرچووی ئەکادیمیای یانەکەی فرۆشت. بەوەش کۆی داهاتەکەی لە فرۆشتنی یاریزانە لاوەکان گەیشتە 100 ملیۆن یۆرۆ تەنها لە کۆتا دوو بازاڕی گواستنەوەدا.

 

نیکۆڵۆ فاجیۆلی بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ بە خواستن گوێزرایەوە بۆ فیۆرەنتینا، بەڵام بەگوێرەی رێککەوتنەکە، دەبێت ڤیۆلا لە هاوین 13.5 ملیۆن یۆرۆی دیکە بدات و یاریزانە بکات بە هەمیشەیی.

هاوینی رابردووش، ماتیاس سولێ بە 25.6 ملیۆن یۆرۆ روویکردە رۆما.  دین هوسێین بە 15.2 ملیۆن چووە بۆرنمس ، ئینزۆ بارێنچیا و ساموێل ئیلینگ بە هەردووکیان بە 22 ملیۆن فرۆشران بە ئەستۆن ڤیلا.

جگە لەمانە، یاریزانە لاوەکانی دیکەی وەک کایۆ خۆرخی، کۆنی دی وینتەر و هانس کاڤیلیا فرۆشراون و پێکەوە سەرجەم داهاتەکەیان دەگاتە 103 ملیۆن یۆرۆ.

یوڤێنتۆس یەکەم یانە بوو لە ئیتاڵیا کە تیمی دووهەمی بۆ یاریزانە لاوەکانی دروستکرد، تاوەکو بەردەوام لە خولێکی پیشەگەردا یاری بکەن  و دەرفەتی دەرکەوتن و پێشکەوتنیان هەبێت. ئێستا تیمی لاوانی یۆڤی بە ناوی “نەوەی داهاتوو” لە پلەی سێی ئیتاڵیا یاری دەکەن.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button