ئەمڕۆ لە عێراق دوایین رۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانانە؛ یانەکانی کوردستان چییان کردووە؟
تەواوی گواستنەوەکانی یانەکانی کوردستان لە مێرکاتۆی ئەم زستانە
یاریگا –
ئەمڕۆ لە عێراق دوایین رۆژی بازاڕی گواستنەوەی زستانەی یاریزانانە، ئەمشەو کاتژمێر 12:00 دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لە عێراق دادەخرێت، کە رۆژی 5ـی مانگی رابردوو دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان کرایەوە و دوای مانگێک ئەمڕۆ مێرکاتۆی زستانە لە عێراق کۆتایی دێت.
بۆرسەی زاخۆ؛ تەواوی گواستنەوەکانی زاخۆ لە مێرکاتۆی ئەم زستانە
یاریزانە هاتووەکان: ئالیو ئادەم (ئیتیحاد تەرابلوسی لیبی)، ژیلوان حەمەد (لیمان هۆنگ کۆنگ)، ئەحمەد یاسین (ئۆرێبرۆی سویدی)، لاس هەمەوەند (تۆرنسی سویدی)، هادی ساڵح (ترێلیبۆرگی سویدی)، ئێچیتا دێپیوتی (ریڤەرس یونایتدی نایجیریایی).
یاریزانە رۆیشتووەکان: ئیبراهیم هیسار، ئەیوب نەناح، ئەحمەد زامل (نەفتی میسان).
بۆرسەی دهۆک؛ تەواوی گواستنەوەکانی دهۆک لە مێرکاتۆی ئەم زستانە
یاریزانە هاتووەکان: ئیبراهیم غازی (زەوڕا)، مارلۆن دۆس سانتۆس (مێمفیسی ئەمریکی)، مستەفا عوەیێد (رۆسێنگاردی سویدی)، لوکاس تورسی (مێمفیسی ئەمریکی).
یاریزانە رۆیشتووەکان: شەرقی بەحری (ئۆڵیمپیک سافی)، وۆنلو کۆلیبالی (ناسرییە)، ئەمیر کینانی (خابورەی عومانی)، جیلبەرت کۆمسوون.
بۆرسەی نەورۆز؛ تەواوی گواستنەوەکانی نەورۆز لە مێرکاتۆی ئەم زستانە
یاریزانە هاتووەکان: عەلی ساڵح (کەربەلا)، حوسێن مەنزور (دیالا)، محهمهد زامل (کارەبا)، محهمهد زریقات (سەڵتی ئوردنی)، هەمزە عەدنان (کەرخ)، وائیل بن عوسمان (شوعلەی سعوودی)، ئهحمهد خالید (دیالا)، حهسهن عهباس (دیالا)، گاسوچ پانۆم (ئینشورانس کۆرپەرەیشنی ئەسیوپی)، ژیار گۆڤەند (نەورۆز)، عەلادین دریدی (هیلالی لیبی).
یاریزانە رۆیشتووەکان: هاوکار جەمال (سەیدسادق)، ئەیاد عەبد، محەمەد تەقی (رەمادی)، ئیتێرس گوی، چۆمان ئەحمەد (رەمادی)، ئیسماعیل ئەحمەد (پێشمەرگەی سلێمانی).
بۆرسەی هەولێر؛ تەواوی گواستنەوەکانی هەولێر لە مێرکاتۆی ئەم زستانە
یاریزانە هاتووەکان: فڕانک سێدریک (گەرمە)، حەیدەر ئەحمەد (حدوود)، هالیسۆن فێرناندێز پادیلها (رۆیال پاری بۆلیڤی)، عەباس یاسین (نەورۆز)، رێبین سولاقا (شافهاوزنی سویسڕی).
یاریزانە رۆیشتووەکان: مەهدی هاشم (کەرخ)، بیلال عیفە، کۆڵن ئاندرسن، محەمەد موحسین، دیدار غازی (ئەمانەی بەغدا)، مەحموود شاکر (ئەمانەی بەغدا)، دانا کامەران (پێشمەرگەی سلێمانی).