فه‌ره‌نساگرنگترین

ئەستێرەیەکی فەڕەنسی دوای دوو ساڵ دابڕان دەگەڕێتەوە

Yariga App

یاریگا –

پرێنسێل کیمپێمبێ دوای نزیکەی دوو ساڵ دابڕان بەهۆی پێکانێکی سەخت گەڕایەوە یاریگاکان.

شەوی رابردوو پاریس سانجێرمان لە جامی فەڕەنسا بووە میوانی لێ مان و یارییەکەی 2-0 بردەوە. پرێنسێل کیمپێمبێ لە خولەکی 81 یارییەکە بەشداریی کرد و دوای نزیکەی دوو ساڵ گەڕایەوە لاکێشەی سەوز.

دوایین یاریی کیمپێمبێ دەگەڕایەوە بۆ 26ـی شوباتی 2023 بەرامبەر لیل، کە لەو یارییە تووشی پچڕانی بەستەرەکانی ئەژنۆی بوو، بەو هۆیە دوو نەشتەرگەری بەدوای یەکی بۆکرا و نەشتەگەری دووەمی کەوتە کۆتایی ساڵی 2023.

بەرگریکارە 29 ساڵانییەکە لە 25ـی تشرینی دووەمی 2024 گەڕایەوە مەشقەکان، بەڵام تاوەکو شەوی رابردوو بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردبوو.

بە گەڕانەوەم زۆر دڵخۆشم. توانیم یارمەتی تیمەکەم بدەم و ئێستا هەست بە باشی دەکەم، ماوەیەکی زۆرە دابڕاوم. من جەنگاوەرم، سەربازم، ئەمشەو هەستێکی زۆر تایبەتم هەیە. دوای دوو ساڵ دوورکەوتنەوە گەڕامەوە، شێتانەیە.

کیمپێمبێ لە ئەکادیمیای پاریس پێگەیشتووە، لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 237 یاریی بۆ یانەکەی کردووە، 3 گۆڵی کردووە و 2 گۆڵی دروستکردووە. 23 نازناوی جۆراوجۆری لەگەڵ پاریسییەکان بەدەستهێناوە.

بەدرێسی هەڵبژاردەی فەرەنساش بەشداریی 28 یاریی کردووە. مۆندیالی 2018 و نەیشنزلیگی 2021ـی لەگەڵ کەڵەشێرەکان بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button