یاریگا –
ریال مەدرید بۆ یارییەکەی لیگانێس ئەستێرەیەکی دیکەی لەدەست دا و ئێمباپێ تووشی پێکان بووە.
کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ریال مەدرید پێش یارییەکەی لیگانێس لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی :’کیلیان ئێمباپێ ئەمڕۆ راهێنانی کرد، بەڵام لە پێی هەستی بە ئازار دەکرد، ئەمڕۆ بەبێ کێشە راهێنانی کرد، بەڵام بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبە رلیگانێس ئامادە نابێت’.
جگە لە ئێمباپێ، ئەنچیلۆتی ئامادە نەبوونی جو بێڵینگهامیشی بۆ یارییەکەی لیگانێس راگەیاند، بەڵام دووپاتیکردەوە ‘ڤینیسیوس جونیۆر بۆ یارییەکەی سبەی ئامادەیە’.
هەر ئەمڕۆ ریال مەدرید بەفەرمی پێکانی داڤید ئالابا بەرگریکاری یانەکەی راگەیاند، ئەو بەرگریکارە نەمساییە دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریکردن دادەبڕێت.
سبەی چوارشەممە لە قۆناخی چارەکی کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، ریال مەدرید لە دەرەوەی یاریگای خۆی دەبێتە میوانی لیگانێس.