یاریگا –
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی پێكانی یەكێک لە یاریزانە سەرەكیەكانی یانەكەی راگەیاند.
هەژماری فەرمی ریال مەدرید لە پلاتفۆرمی ئێكس پێكانی دەیڤد ئالابا ئەستێرەی نەمسای یانەكەی راگەیاند.
Parte médico de Alaba.
— Real Madrid C.F. (@realmadrid) February 4, 2025
لە بەیاننامەكەی ریال مەدریددا هاتووە:
دوای ئەو پشكنینانەی لەلایەن پزشیكەكانی یانەكەمانەوە بۆ دەیڤد ئالابا كرا، دەركەوت یاریزانەكە لە ماسولكەی قاچی چەپیدا تووشی پێكان بووە.
دەیڤد ئالابا وەرزی پێشووتر تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو بەهۆیەوە ماوەی ساڵێک لە یاریگاكان دووركەوتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەكانی ئێل چێرینگویتۆی، دەیڤد ئالابا بەهۆی پێكانەكەیەوە بۆ ماوەی دوو بۆ سێ هەفتە لە یاریگاكان دووردەكەوێتەوە.
لە دوای گەڕانەوەی لە پێكانەكەی ئالابا چوار یاریی بۆ مەدرید كردووە و لە سەرجەمیاندا 70 خولەک بەشداری كردووە.