ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئامارە سەیروسەمەرەکانی لالیگا لە بازاڕی گواستنەوەدا

Yariga App

تۆپی پێی ئیسپانیا کەمترین بڕە پارەی خەرجکردووە لە نێو سەرجەم خولە گەورەکانی ئەورووپا لە میانەی گواستنەوەی زستانەدا.

لەنێو یانە گەورەکانی ئەو وڵاتەدا (ریاڵ مەدرید، بارسێلۆنا و ئەتڵەتیکۆ مەدرید) هیچ ئاڵوگۆڕێک رووینەدا. لە یانەکانی دیکەشدا زۆرینەی گواستنەوەکان بە خواستنن.

تەواوی ئەو پارەیەی کە لە ئیسپانیا خەرجکراوەلە گواستنەوەی زستانەدا  تەنها 26 ملیۆن یۆرۆیە بەم جۆرەیە

– کوچۆ هێرناندێز بۆ ریاڵ بیتس بەرامبەر 13 ملیۆن یۆرۆ

– مەڕوان سەنادی بۆ بلباو بەرامبەر بە 3 ملیۆن یۆرۆ

-تاجۆن بوکانان لە ئینتەر بۆ  بۆ ڤیاریاڵ بەرامبەر 1 ملیۆن یۆرۆ (بەخواستن)

-تۆماس نیکیچەر لە نێمزیتی بۆ ڤایادۆلید بەرامبەر 1 ملیۆن یۆرۆ

-ئاکۆر ئادامس لە مۆنتپێلیەر بۆ سیڤیلیا بەرامبەر بە 5.5 ملیۆن یۆرۆ

– روبن ڤارگاس لە ئۆگسبۆرگ بۆ سیڤیلیا بەرامبەر بە 2.5 ملیۆن یۆرۆ

 

لە بەرامبەر بە بڕی 46 ملیۆن یۆرۆ لەو خولەدا یاریزان فرۆشراوە. ئەمە لە کاتێکدا لە پریمەرلیگ تەنها مانچێستەر سیتی 224 ملیۆن دۆلاری خەرجکردووە.

 


گیلەم بالاگ رۆژنامەنووسی دیاری ئیسپانیی، سەبارەت بەوە دەڵێت “یانەکانی ئیسپانیا حەزیان لە بازاڕی گواستنەوەی زستانە نیە، چونکە وەک چارەسەری کاتی دەیبینن و لەبری ئەوە حەز بە گواستنەوەی هەمیشەیی دەکەن دوای شیکارییەکی قوڵ ئەمەش لە هاوین دا دەکرێت

بابەتی زیاتر

Back to top button