ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

فەرمی؛ وۆڵڤز ناوەڕاستکارێکی لیگ وەنی گواستەوە

پێشتر لە ئەفریقای باشوور یارییکردووە

Yariga App

یاریگا –

درەنگانێکی شەوی رابردوو، وۆڵڤز پڕۆسەی گواستنەوەی مارشاڵ مونتێسی تەواوکرد.

مونتێسی، یاریزانی زیمبابوی و رێمسی فەڕەنسی، بەبڕی 18 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە وۆڵڤزەوە کرد.

یاریزانە زیمبابوییەکە، هێشتا سێ ساڵ و نیو بۆ بەسەرچوونی گرێبەستەکەی مابوو. مونتێسی 159 یاریی لەگەڵ رێمس کردووە و یەکێکە لە یاریزانە دیارەکانی لیگ وەن.

یاریزانی تەمەن 28 ساڵ، سەرەتای کاروانی وەرزشی خۆی لە ئەفریقای باشوور دەستپێکرد و یاریی بۆ یانەکانی ئوبوونتو ڤێردێ، بارۆکا و ئۆرلاندۆ پیرەیتس کردووە.

مونتێسی لە هاوینی ساڵی 2019 پەیوەندی بە رێمسەوە کرد و بووە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button