ئیسپانیابازاڕی گواستنهوهگرنگترین
پۆرتۆ بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی بارسێلۆنا هاتووەتە سەر هێڵ
یاریگا –
پۆرتۆ دەیەوێت پابلۆ تۆرێ یاریزانی لاوی بارسێلۆنا بگوازێتەوە ریزەکانی، بەڵام راهێنەری یانە کەتەلۆنییەکە دەیەوێت لە یانەکە بمێنێتەوە.
تۆنی خوانمارتی رۆژنامەنووسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، پۆرتۆ دەیەوێت بۆ پڕکردنەوەی شوێنی نیکۆ گۆنزالێز کە روودەکاتە ریزەکانی مانچێستەر سیتی، گرێبەست لەگەڵ پابلۆ تۆرێ ناوەڕاستکاری 21 ساڵانی بارسێلۆنا واژۆ بکات، بەڵام هانزی فلیک راهێنەری بارسێلۆنا داوای کردووە لە بلاوگرانا بمێنێتەوە.
رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، بارسێلۆنا بە پۆرتۆی راگەیاندووە، نایەوێت دەستبەرداری پابلۆ تۆرێ ناوەڕاستکاری لاوی یانەکەی بێت.