چێڵسی یاریزانێکی لاوی فەڕەنسی دەگوازێتەوە ریزەکانی
یاریگا –
چێڵسی لەگەڵ سانت ئیتیان لەبارەی گواستنەوەی ماتیس ئامۆگۆ ناوەڕاستکاری 19 ساڵان گەیشتووەتە رێککەوتن.
سانتی ئۆنا رۆژنامەنووسی فەڕەنسی ئاشکرایکردووە، یانەی چێڵسی ئینگلیزی لەگەڵ سانت ئیتیانی فەڕەنسی گەیشتە رێککەوتن، ماتیس ئامۆگۆ ناوەڕاستکاری لاوی فەڕەنسی دەباتە ریزەکانی، بلووز لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە فەڕەنسییە 15 ملیۆن یۆرۆ بە یانە فەڕەنسییەکە دەدات.
🚨🔵🇫🇷 #PL |
🔐 Chelsea, l’ASSE et Mathis Amougou sont proches d’un accord total
❗️Derniers détails à régler entre les parties avant la signature
⏳️ Deadline dayhttps://t.co/Xgg5KTCA4c https://t.co/lozVWTfnDf pic.twitter.com/dbSb9LgbOI
— Santi Aouna (@Santi_J_FM) February 3, 2025
ناوەڕاستکارە لاوەکەی سانت ئیتیان لەم وەرزە لە لیگ1 بە درێسی یانە سەوزپۆشەکە لە 17 یاری 857 خولەک یاریی کردووە و پێشتر لە ریزی هەڵبژاردەی ژێر 19 ساڵانی فەڕەنسا یاریی کردووە.
چاوەڕێ دەکرێت پێش داخرانی دەرگای گواستنەوەی یاریزانان لە فەڕەنسا و ئینگلتەرا، چێڵسی رێکارە یاساییەکان بۆ گواستنەوەی ناوەڕاستکارە 19 ساڵانەکە تەواو بکات.