دواجار یانەیەکی لە پرێمەرلیگ دۆزییەوە؛ ماتیس تێل بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوت
یاریگا –
ماتیس تێل بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوت و بەگوێرەی سەرچاوەی میدیاکانی ئەڵمانیا پەیوەندی بە تۆتێنهام هۆتسپێرس دەکات.
فلۆریان پلێتینبێرگ رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئەڵمانی و پەیامنێری کەناڵی سکای سپۆرتسی ئەڵمانی ئاشکرایکردووە، ماتیس تێل هێرشبەری بایرن میونشنی ئەڵمانی بەرەو ئینگلتەرا بەڕێکەوت، بە خواستن تا کۆتایی وەرز پەیوەندی بە ریزەکانی تۆتێنهام هۆتسپێرسەوە دەکات.
🚨🚨🚨 EXCLUSIVE | Mathys #Tel on his way to TOTTENHAM !!!
He wants to join @SpursOfficial now !!! @SkySportDE 🇫🇷 pic.twitter.com/lt0Ib4jrs6
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) February 3, 2025
هەفتەی رابردوو تۆتنهام ئۆفەرێکی بە بەهای 65 ملیۆن پاوەند پێشکەش بە بایرن میونشن کرد و یانە ئەڵمانییەکە بە ئۆفەرەکە رازی بوو. بەڵام تێل ئامادەنەبوو پەیوەندی بە سپێرز بکات و ئۆفەرەکەی رەتکردەوە.
دواتر مانچێستەر یونایتد لەگەڵ بایرن میونشن بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە رێککەوت. شەیتانە سوورەکان دەیانەوێت بەشێوەی خواستن گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بکەن. بەڵام بایرن میونشن ئامادەیە بەشێوەی هەمیشەیی دەستبەرداری ببێت و رێککەوتنی نێوانیان هەڵوەشایەوە.
ئارسیناڵ یەکێکی دیکەیە لەو یانەنەی هەوڵی گواسینەوەی یاریزانەکەی دەدا. بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتن لەگەڵ باڤارییەکان و خودی یاریزانەکەش بڕیاریدا لە پرۆسەکە بکشێتەوە.