فەرمی؛ بەرگریكارێكی چێڵسی پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات
یاریگا –
بێن چیلوێڵ، ئەستێرەی ئینگلیزی یانەی چێڵسی بە خواستن تا کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەكانی كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات.
چیلوێڵ لە هاوینی 2020 لە ریزەكانی لێستەر سیتیەوە بە بەهای 50 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە چێڵسیەوە كرد، کە گرێبەستەكەی چیلوێڵ لەگەڵ بلووز لە هاوینی ساڵی 2027 بەسەردەچێت.
Welcome to Palace, Ben Chilwell ❤️💙#CPFC
— Crystal Palace F.C. (@CPFC) February 3, 2025
ماڵپەڕی فەرمی كریستاڵ پاڵاس لە پلاتفۆرمی ئێكس گواستنەوەی بێن چیلوێڵ ئەستێرەی چێڵسی بۆ ریزەكانی یانەكەی راگەیاند.
بەرگریكارە ئینگلیزیەكە بە خواستن و تاوەكو كۆتایی وەرز پەیوەندی بە كریستاڵ پاڵاسەوە دەكات.
چیلوێڵ، 28 ساڵ، تەنیا بەشداری یەک یاریی پرێمەرلیگی وەکو یاریزانی یەدەک کردووە، ئێستا دەیەوێت کاروانێکی نوێ دەستپێبکات.
دوای گەڕانەوەی تریڤۆ چالۆبا بۆ چێڵسی، یانەکەی باشووری لەندەن گەڕانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستپێکرد و لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو بڕوایەی چیلوێڵ بگوازێتەوە.