ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

چارەنووسی ئێنکونکو رووندەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

کریستۆفەر ئێنکونکو لە چێڵسی دەمێنێتەوە، سەرەڕای گرنگیپێدانی لەلایەن بایرن میونشن و مانچێستەر یونایتد.

ئەمشەو چێڵسی بەرامبەر وێستهام یونایتد یاریی دەکات، تۆڕی هەواڵی سکای سپۆرتس بڵاویکردووەتەوە، هیچ ئاماژەیەک بۆ چوونەدەرەوەی ئێنکونکو لە ستامفۆرد بریج نییە.

ئێنکونکو لەم وەرزەدا تەنیا سێ یاریی لە پرێمەرلیگ سەرەکی بووە، بەڵام لەسەر ئاستی سەرجەم پاڵەوانیەتییەکاندا، ئێنکونکو خاوەنی 13 گۆڵە و گۆڵکاری دووەمی یانەکەیە لە دوای کۆڵ پاڵمەر.

هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە لاپیزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندی بە یانە لەندەنییەکە کردووە.

بەهۆی کەمی خولەکی یاریکردن بڕیاریدابوو ماڵئاوایی لە چێڵسی بکات. بەڵام پێدەچێت لەم زستانە لە بلوز بمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button