ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

چیلوێڵ ماڵئاوایی لە چێڵسی دەکات

پەیوەندی بە یانەیەکی باشووری لەندەنەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری چێڵسی ئەمڕۆ یانە لەندەنییەکە جێدەهێڵێت و پەیوەندی بە یانەیەکی باشووری پایتەختی بەریتانیا دەکات.

رۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، چیلوێڵ لەسەر مەرجەکانی کەسی لەگەڵ کریستال پاڵاس رێککەوتووە و ئەمڕۆ پشکنینی پزیشکی دەکات و بەر لە داخرانی بازاڕی گواستنەوەکان، دەبێتە یاریزانی هەڵۆکانی لەندەن.

چیلوێڵ، 28 ساڵ، تەنیا بەشداری یەک یاریی پرێمەرلیگی وەکو یاریزانی یەدەک کردووە، ئێستا دەیەوێت کاروانێکی نوێ دەستپێبکات.

دوای گەڕانەوەی تریڤۆ چالۆبا بۆ چێڵسی، یانەکەی باشووری لەندەن گەڕانی بۆ گواستنەوەی بەرگریکارێک دەستپێکرد و لە کۆتاییدا گەیشتە ئەو بڕوایەی چیلوێڵ بگوازێتەوە.

لە سەرەتای گواستنەوەی زستانەدا، پاڵاس هەوڵی گواستنەوەی حاجی مالیک دیوف، بەرگریکاری سلاڤیا پراگیدا، بەڵام گواستنەوەی بەرگریکارە سێنیگالییەکە شکستیهێنا.

بەر لەدەستپێکردنی یۆرۆی 2024، ناوی چیلوێڵ لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئینگلتەرادا بوو، بەڵام بەهۆی پێکان نەیتوانی کاروانەکەی تەواو بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button