کۆتا هەڵوێستی ناوەڕاستکارەکە بۆ جێهێشتنی پۆرتۆ و پەیوەندیکردنی بە مانچێستەر سیتی
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی کۆتا ئامانجی خۆی لە پۆرتوگال دەستنیشانکردووە و دەیەوێ پێش داخستنی بازاڕی مێرکاتۆی زستان، چالاکییەکی دیکەی کڕین ئەنجام بدات.
لە دەستپێکی مێرکاتۆی زستانە تا ئێستا، یانە ئینگلیزیەکە چوار گرێبەستی ئەنجامداوە ئەوانیش هەریەکە لە عومەر مەرمووش لە ئێنتراخت فرانکفورت، عەبدولقادر خوسانۆڤ لە لانسی فەڕەنسی، ڤیتۆر رێیێسی لە یانەی پاڵمێراسی بەڕازیل و کریستیان ماکفەرلەین لە نیۆرک سیتی ئەمریکی. دەیەوێ بە گواستنەوەی نیکۆ گۆنزالێسی ناوەڕاستکاری پۆرتۆ کۆتایی بە پرۆسەی گواستنەوەکانی زستانە بهێنێ.
بەگوێرەی نوێترین زانیاریی کە رۆژنامەنووسی ئینگلیزی گرایم بایلی بڵاویکردووەتەوە، یاریزانە ئیسپانیەکە هەڵوێستی خۆی بۆ پۆرتۆ روونکردووەتەوە و پێیراگەیاندوون کە دەیەوێ پێش داخستنی بازاڕەکە لە دووشەممەی ئەم هەفتەیە پەیوەندی بە سیتیوە بکات.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی کە مان سیتی ئامادەیە بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی (50.1 ملیۆن پاوەند) بۆ دەستخستنی تواناکانی ئەو یاریزانە کە دەتوانێ لە زۆر پێگەی ناوەڕاست و ناوەڕاستی پێشکەوتوو یاریی بکات.
لە درێژەی زانیارییەکانی گرایمدا هاتووە کە پێپ گواردیۆلا و پۆردی یانەکە لەگەڵ ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە رێککەوتنی زارەکییان کردووە.
گۆنزالێس کە پێش رووبکاتە پۆرتوگال یاریزانی بارسێلۆنا بوو، لەم وەرزە لەگەڵ پۆرتۆ لە 27 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا خاوەنی 7 گۆڵ و 6 ئەسێستە.
Nico Gonzalez has made it clear to Porto he wants to join Manchester City before Monday’s transfer deedline. https://t.co/H0P7gmcHGr
— Graeme Bailey (@GraemeBailey) February 2, 2025
گواردیۆلا دەیەوێ سوود لە تواناکانی نیکۆ ببینێ بۆ شوێنگرتنەوەی رۆدری.