ئیسپانیا

لە دوای 2180 رۆژ خانمانی بارسێلۆنا وەستێندران

Yariga App

یاریگا –

بە سەرکەوتنێکی مێژوویی بەرامبەر بارسێلۆنا، خانمانی لێڤانتی بوونە یەکەم یانە لە یاریگای یۆهان کرۆیف سەرکەوتن بەدەستبهێنن.

بارسێلۆنا 622 رۆژ بوو لە خوولی ئیسپانیا تووشی شکست نەببوو. دوا شکستیان لە 21ی ئایاری 2023 بوو و 2180 رۆژیش بوو لە یاریگای خۆیان لە لالیگا هیچ یارییەکیان نەدۆڕاندبوو. دوا دۆڕان لە یاریگای یۆهان کرۆیف بە ئەنجامی 3-2 بە سپۆرتینگ هوێلڤا بوو کە بەروارەکەی بۆ 13ی شوباتی 2019 دەگەڕێتەوە.

بەر لە دەستپێکی یارییەکە یاریزانانی بارسێلۆنا جامی سوپەری ئیسپانیاییان کە هەفتەی رابردوو بەدەستیان هێنابوو، بۆ هاندەرەکانیان نمایشکرد. بەڵام ئەم یارییە چەند پێکانێکی بۆ تیپەکە هەبوو ئەمەش راهێنەرەکەیانی ناچارکرد بۆ یاریی بەرامبەر لێڤانتێ گۆڕانکاری زیاتر لە پێکهاتەکەدا بکات.

پێکهاتەی جیاواز، یان رەنگە کاریگەرییەکانی ئاهەنگی پاڵەوانێتی لە جامی سوپەر، هۆکاری خراپی ئاستی بارسێلۆنا بووبێت. ئەمەش وایکرد لێڤانتێی بنەوەی ریزبەندی بە یاریزانێک کەمتر بە ئەنجامی 2-1 لە دوای 2180 رۆژ خانمانی بارسیلۆنا بوەستێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button