بازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆعێراقگرنگترین

تۆڕی وەرزشی یاریگا نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی یاریزانانی کوردی یانەی قوە جەوییە ئاشکرا دەکات

چارەنووسی عەلی شاخەوان و حەمە ئیتۆ و هیران ئازاد چی دەبێت؟

Yariga App

یاریگا –

تۆڕی وەرزشی یاریگا نوێترین زانیاری لەبارەی چارەنووسی یاریزانانی کوردی یانەی قوە جەوییە ئاشکرا دەکات، عەلی شاخەوان و حەمە ئیتۆ و هیران ئازاد ئەم هەفتەیە لە نێوان مانەوەیان لە جەوییە و رۆیشتنیان لە یانەکە یەکلا دەبنەوە.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لە سەرچاوەیەکی ناو یانەی قوە جەوییە زانیویەتی، ئێستا شاندێکی یانەکە لە سلێمانییە بۆ ئەوەی دوایین رێکارەکانی گواستنەوەی کلاودیۆ ماڕادۆنا تەواو بکات، بەڵام هێشتا یەکلانەبووەتەوە جەوییە لە بەرامبەر گواستنەوەی ماڕادۆنا یاریزانێکی لەگەڵ نەورۆز دەگۆڕێتەوە، یان نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی دەدات.

تۆڕی وەرزشی یاریگا زانیویەتی، یانەی نەورۆز لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی لە کلاودیۆ ماڕادۆنا داوای حەمە ئیتۆ یاریزانی پێشووی دەکات، بەڵام قوە جەوییە ئامادە نییە دەستبەرداری ئەو یاریزانە بێت، گفتوگۆیەکانی نێوان جەوییە و نەورۆز لەبارەی ئاڵوگۆڕکردنی مارادۆنا و ئیتۆ بەردەوامن. جگە لە نەورۆز یانەکانی تەڵەبە و زەوڕاش ئۆفەریان پێشکەشی محەمەد سامی کردووە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

مێرکاتۆی زستانە؛ نوێترین دەنگۆکانی گواستنەوەی یاریزانان لە خولی ئەستێرەکانی عێراق

یاریگا زانیویەتی، یانەی قوە جەوییە ئامادەیە لە مێرکاتۆی زستانە دەستبەرداری هیران ئازاد و عەلی شاخەوان بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک لەبارەی ئەو دوو یاریزانە نەگەیشتووەتە رێککەوتن، نەفتی میسان و گەرمە دەیانەوێت عەلی شاخەوان بگوازنەوە، بەڵام جەوییە ئامادە نییە هەروا دەستبەرداری یاریزانەکەی بێت و دەیەوێت لەگەڵ یاریزانێک بیگۆڕێتەوە.

بەگوێرەی سەرچاوەکەی ناو یانەی قوە جەوییە، یانەکەی بەغدا ئامادەیە دەستبەرداری هیران ئازاد بێت، بەڵام تاوەکو ئێستا لەگەڵ هیچ یانەیەک نەگەیشتووەتە رێککەوتن، دەنگۆ هەبوو خالیدیەی بەحرەینی هەوڵی گواستنەوەی هیران ئازاد دەدات، بەڵام چوار رۆژە دەرگای گواستنەوەی زستانەی یاریزانان لەو وڵاتە داخراوە و یانەکان ناتوانن هیچ یاریزانێک بگوازنەوە، تاوەکو دوایین ساتەکان هیران لە رۆیشتنی لە جەوییە نزیکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button