ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

فەرمی؛ مانچێستەر یونایتد بەرگریکارێکی نێودەوڵەتی دانیمارکی گواستەوە

ئامۆریم کێشەکان بە بەرگریکارێکی لێچی چارەسەر دەکات

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەفەرمی گرێبەستی لەگەڵ پاتریک دۆرگو، بەرگریکاری نێودەوڵەتی دانیمارک و لێچی واژۆکرد.

دۆرگو، بەرگریکاری دانیمارکی و لێچی، بەشداری لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی بەرامبەر پارما نەکرد، کە بەسەرکەوتنی تیمەکەی 3-1 تەواوبوو.

سەرلەبەیانی شەممە 1ی فێبرایەر/شوبات، دۆرگو گەیشتە فڕۆکەخانەی مانچێستەر و لەدوای پشکنینەکانی پزیشکی، گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد واژۆکرد.

مانچێستەر یونایتد گرێبەستێکی تاوەکو هاوینی ساڵی 2030 لەگەڵ دۆرگو واژۆکردووە، دەکرێ بە رەزامەندی هەردوولا، بۆ ساڵێکی دیکەش درێژبکرێتەوە.

دۆرگو لەدوای واژۆکردنی گرێبەستەکەی روونیکردەوە

شانازییەکی گەورەیە خۆم بە یاریزانێکی مانچێستەر یونایتد بانگ بکەم، ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر تایبەتە بۆ من و ماڵباتەکەم. بەپەرۆشم تاوەکو کار لەگەڵ روبن ئامۆریمدا بکەم. پلانێکی زۆر روون بۆ بەرەوپێشچوونم دانراوە و هەست دەکەم مانچێستەر یونایتد، باشترین شوێنە تاوەکو بە هیواکانم بکەم.

پێشتر سکای سپۆرتس بڵاویکردبووەوە، مانچێستەر یونایتد و لێچی بەبڕی 30 ملیۆن پاوەند لەسەر گواستنەوەی دۆرگو رێککەوتوون، ئەمەش دوای رەتکردنەوەی دوو ئۆفەر و گفتوگۆی یەک مانگە.

دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2022 بەبڕی تەنیا 168 هەزار پاوەند لە نۆرشلاندی دانیمارکییەوە پەیوەندی بە لێچی کرد. دۆرگو لە هاوینی ساڵی 2023 یەکەم یاریی فەرمی لەگەڵ لێچی کرد، لەو ساتەوە 57 یارییکردووە و خاوەنی پێنج گۆڵ و دوو ئەسیستە.

مانچێستەر یونایتد دوای خەرجییەکانی هاوینی رابردوو بە گواستنەوەی کۆمەڵێک یاریزانی وەکو لێنی یۆرۆ (58.9 ملیۆن پاوەند) و ماتیس دی لیخت (42.9) ملیۆن پاوەند، ئێستا سیاسەتێکی نوێ پەیڕەودەکات و دەیەوێت دەستبەرداری چەند یاریزانێک ببێت، ئینجا پارە خەرج بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button